تەرمی هەڵبەستڤان و نووسەر فازڵ ئۆزتورک بە خاکسپێردرا

دوای ئەوەی هەڵبەستڤان و نووسەر فازڵ ئۆزتورک بە نەخۆشی شێرپەنجە ژیانئاوای کرد لە جەمخانەی جاڵچۆڤایەیی ئیزمیر مەراسیمی پرسەدانان ڕێکخرا و دواتر مە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمەکەی سپاردەی خاککرا.

دوێنێ هەڵبەستڤان و نووسەر فازڵ ئۆزتورک بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ژیانئاوای کرد، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە نوێنەر و ئەندامانی پارتە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنی و کولتووریەکان لە جەمخانەی جاڵچۆڤایەیی ئیزمیر مەراسیمی پرسەدانان ڕێکخرا و دواتر بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمەکەی سپاردەی خاککرا.

لە مەراسیمەکەدا سەرۆکی فەخری ئیهەدە، ئەکین بیرداڵ قسەیکرد  و گوتی ئۆزتورک مرۆڤێکی سادە و دڵخوازبوو، بۆ هەمیشە لە یادەوەرییاندا دەمێنێتەوە و یادی زیندوو دەبێت.

لە دوای قسەکان، چەند دەقەشیعرییەکی هەڵبەستڤان ئۆزتورک لە لایەن هاوڕێیانەوە خوێندرایەوە. دواتر تەرمی ئۆزتورک بەرەوو گوندی گازلیەری ناوچەی بایندەری ئیزمیر بەڕێکرا و لەوێ سپاردەی خاککرا.