١ی ئایار لە سلێمانی پیرۆز کرا
لە شاری سلێمانی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران بە دروشمی "نان، کار، ئازادیی" پیرۆز کرا.
لە شاری سلێمانی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران بە دروشمی "نان، کار، ئازادیی" پیرۆز کرا.
ئەمڕۆ، بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، لە شاری سلێمانی بە دەستپێشخەریی کۆمیتەی ١ی ئایار، بە درووشمی "نان، کار، ئازادیی" ڕێپێوانێکی جەماوەریی لە شەقامی سەهۆڵەکە بۆ بەردەم باخی گشتیی ئەنجامدرا.
لە ڕێپێوانەکەدا کرێکاران، مامۆستایان، فەرمانبەران، ڕۆشنبیران و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە بەشدارییان کرد و پانکارتەکانی "یەکسانکردنی مووچە و دەرماڵەکان لە سیستەمی مووچەی هەرێمی کوردستان و عێراق"، "هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە کاتییەکان و بە هەمیشەیی کردنیان" و "خانەنشینی و بیمە کۆمەڵایەتییەکان هەموو کرێکاران بگرێتەوە" بەرز کرانەوە.
پاش گەیشتنی ڕێپێوانان بە بەردەم باخی گشتیی جەماوەر گردبوونەوە و لەلایەن کۆمیتەی ١ی ئایار، ئەنجوومەنی سەربەخۆی کارمەندانی کارەبا و ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان پەیامەکان خوێندرایەوە.