بە دیمەن

لە ئامەد بە گردبوونەوەی جەماوەری ١ی ئایار پیرۆز کرا

لە ئامەد بە هەزاران کەس لە کرێکار و ڕەنجدەر کۆبوونەوە و بە درووشمی "بۆ ئازادی ڕەنج و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە گۆڕەپانی ١ی ئایارداین" ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکار و رەنجدەرانیان پیرۆز کرد.

چالاکی ١ی ئایاری ئامەد

لە ئامەد بە پێشەنگایەتی کۆنفیدارسیۆنی سەندیکا کرێکارییە جەماوەرییەکان (کەسک)، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆرشگێڕ (دیسک) و چەندین ڕێکخرا و سەندیکانی جەماوەری دیکە بە درووشمی " بۆ ئازادی ڕەنج و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە گۆڕەپانی ١ی ئایارداین" گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.

گربوونەوەکە بە کۆبوونەوەی هەزاران کەس لە پێش ئۆفیسی (TMO)ی ئامەد دەستیپێکرد و بە بەشداربوونی هاوسەۆکی گشتی دەم پارتی، تونجەر باقرخان  و هاوسەرۆکی گشتی کەسک، ئەحمەد کاراگۆز بەرەوو گۆڕەپانی وێستگە ڕێپێوانیان کرد، لە ڕێپێوانەکە گەل پێکەوە سروودی 'سەردەمی شۆرشە'یان گووتەوە.

دوای گۆڕانی ڕێپێوانەکە بۆ گردبوونەوە، لە پاش وەستانی خولەکێک بۆ شەهیدان، هاوسەرۆکی لقی ئامەدی دیسک-گەنەڵ ئیش، سەباحەت سەڤەر قسەیکرد و جەختی لەوەکردەوە لەم سەردەمی قوڵبوونەوەی قەیرانەدا جگە لە ڕێکخستنکاری هیچ ڕێگەیەکی دیکەی ڕزگاری نییە. بە یەکگرتوویی مافە پێشێلکراوەکانمان وەردەگرینەوە.

دواتر هاوسەرۆکی گشتی کەسک، ئەحمەد کاراگۆز لە دوای هیواخواستن بۆ چاکبوونەوەی سری سوورەیا ئۆندەری ئەندامی شاندی ئیمراڵی، سەرنجی خستەسەر پرۆسەی چارەسەری  و گوتی: "هەرگیز ڕێگە بە دواخستنی پرۆسەی چارەسەری نادەین و ئەرکی خۆمان بەجێ دەگەیەنین. هەنگاوەکانی پرۆسەکە بە سەنگین دەبینین. کاتێک ئاشتیمان لەسەر ئەم خاکە بونیاتنا ئەو کاتە سەردەمی بووژانەوەی ئابووری دەستپێدەکات. خواستمانە بە زووترین کات ئاشتی بێتەئاراوە."

دواتر هونەرمەند قاسم تاشدۆغان بە پێشکەشکردنی هونەرەکەی جۆشی دا بە گردبوونەوەکە.