لە مەخموور بە جۆشەوە ١ی ئایار پیرۆز کرا
گەلی کامپی پەنابەرانی مەخموور بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ١ـی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان پیرۆز کرد.
گەلی کامپی پەنابەرانی مەخموور بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ١ـی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان پیرۆز کرد.
سەرەتای ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بەبێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری ئازادیی دەستی پێکرد. دواتر لەسەر گرنگی ڕۆژەکە و تێکۆشانی شەهید محەمەد وەرەسونگور، مامۆستا یوسف کارا قسەی کرد. مامۆستا یوسف کارا لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی ئایاردا هەموو شەهیدانی شۆڕشی بە بیر هێنایەوە و وتی: "لە ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارنداین، ڕۆژی دژی زوڵم، چەوساندنەوە، دژی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بوو، بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان بکەن ڕۆژی تێکۆشان بوو.
لە بەردەوامیدا گوتی: "کرێکاران لە بەرامبەر ئەم زوڵمە سەریان بەرز کردەوە و تێکۆشانیان کرد، ئەم ڕۆژە لە سەرجەم کرێکارانی جیهان بە تایبەت لە کرێکارانی کوردستان پیرۆز دەکەین، وەک تەڤگەری ئازادیی کوردستان کە بە پێشەنگی ڕێبەر ئاپۆ بونیادنراوین، ئەم ڕۆژە لە سەرەتادا لە ڕێبەر ئاپۆ، لە شەهیدان کە بۆ ئەم دۆزە بە سەربەرزیی و گیانی خۆیان بەخشیوە پیرۆز دەکەین."
دوای قسەکان، هونەرمەند سەوسەن چووە سەر ستەیج و بە وتنی گۆرانی جۆشی بە ئاهەنگەکە بەخشی.