٣ زیندانیانی سیاسی خرانە ژووی تاکە کەسیەوە
٣ زیندانی سیاسی کە بۆ زیندانی ئەمنی باڵای ئەرزینجان دوور خرانەوە، بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبوون لە پشکنیندا ڕووتیان بکەنەوە، خرانە ژووی تاکە کەسیەوە.
٣ زیندانی سیاسی کە بۆ زیندانی ئەمنی باڵای ئەرزینجان دوور خرانەوە، بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبوون لە پشکنیندا ڕووتیان بکەنەوە، خرانە ژووی تاکە کەسیەوە.
زیندانیەکان بە ناوەکانی ئیسماعیل بارکا، حەکاری ئایدۆغدو و ئەرتان ئۆرەن کە لە زیندانی بەشیکدوزوی ترابزۆن ڕاگیرابوون، دوور خرانەوە بۆ زیندانی ئەمنی باڵای ئەرزینجان.
لە کاتی چوونە ناو زیندانەکەدا، پشکنینی جل و بەرگ بە شێوەی ڕووتکردنەوە بەسەریاندا دەسەپێنن، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتی دەکەنەوە، ئەشکەنجە دەدرێن، زیندانییەکان دەست بە مانگرتن دەکەن، لە ئەنجامدا دەخرێنە ژووی تاکەکەسیەوە.
شایانی باسە هەر ٣ زیندانی کە ماوەی چوار ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، داوایان لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە لەو بارەوە بێدەنگ نەبن.