لە حومس ٣ هاوڵاتی عەلەوی کۆمەڵکوژ کران
لە شاری حومس ٣ هاوڵاتی عەلەوی بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژران.
لە شاری حومس ٣ هاوڵاتی عەلەوی بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژران.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ(سۆهر) بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیەکی عەلەوی لە گەڕەکی کەرەم زەیتونی حومس و ٣ کەسیان کوشتووە. سۆهر ڕایگەیاندووە کە چەکدارەکان دواتر تەرمی ٣ کوژراوەکەیان فڕێداوەتە ناو کۆڵانەکە.
بەپێی زانیارییەکانی سۆهر، لە شارۆچکەی کافەر ئایە لە هەمان شار تەرمی ئەندازیارێکی عەلەوی خەڵکی ناوچەکە دۆزراوەتەوە. زانراوە کە ئەندازیارەکە لە بواری کاری بیرەکاندا کاری کردووە و لە کاتێکدا چووەتە سەر کارەکەی بێسەروشوێن بووە.