شاندى یەنەکە و نوێنەرى بارزانى گەیشتنە ڕۆژئاواى کوردستان
شاندێکى یەنەکە و نوێنەرى مەسعود بارزانى سەرۆکی پەدەکە، بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسى یەکڕیزیى هەڵوێستى کورد، گەیشتنە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا.
شاندێکى یەنەکە و نوێنەرى مەسعود بارزانى سەرۆکی پەدەکە، بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسى یەکڕیزیى هەڵوێستى کورد، گەیشتنە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، نوێنەرایەتی بارزانی و شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) بە سەرکردایەتیی ئەمین بابەشێخ ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتەکە، گەیشتنە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. ئامانجی شاندەکە و نوێنەری بارزانی، حەمید دەربەندی بۆ بەشداریکردنە لە 'کۆنفراسنی یەکڕیزی هەڵوێستی کورد' کە سبەى دەستپێدکات
حەمید دەربەندی پاش گەیشتنی بە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات "قەسەدە" کۆبووەوە.
کۆنفرانسى یەکڕیزیى هەڵوێستى کورد لە ڕۆژئاواى کوردستان، سبەینێ شەممە ٢٦ـى نیسان بەڕێوەدەچێت و ئامانجى بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کورد و یەکخستنى هەڵوێست و داواکارییەکانى کوردە بەتایبەتی لە سووریا.