کۆمینی دیکۆمێنتاری گوڵستان تارا ناڕەزایەتی لە دژی سانسۆرکردنی "ژیانەوەی کورد" دا

هەژماری تایبەتی یوتوبی دیکۆمێنتاری "ژیانەوەی کورد" بە پاساوی پێشێلکردنی سیاسەتەکانی ڕێکخستنی تاوانی توندوتیژی داخرا، کۆمینی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا داخستنی هەژمارەکەیانی وەک سانسۆرکردنی ناوهێنا.

دیکۆمێتاری ژیانەوەی کورد

دیکۆمێنتاری "ژیانەوەی کورد" کە لەسەر مێژووی بەرخۆدانی گەلی کورد تۆمارکراوە و لەسەر دیجیتاڵ میدیا بڵاوکرایەوە. لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند زنجیرەیەکی دەستبەجێ بەر هێرش و ئاستەنگی جیاواز بووەوە.

پلاتفۆڕمی فەرمی یوتوبی دیکۆمێتارییەکە بە پاساوی "پێشلکردنی سیاسەتەکانی ڕێخکستنی تاوانی توندوتیژی" داخرا و بووە ڕێگر لە گەیشتنی ناوەڕۆکی زنجیرە دیکۆمێنتارییەکە. لەم ڕووەوە کۆمینی دیکۆمێتاری گوڵستان تارا ناڕەزایەتی دژی داخستی کەناڵی یوتوبوی زنجیرە دیکۆمێنتارییەکە دەربڕی.

کۆمینی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا دەربارەی ئاستەنگکردنی زنجیرە دیکۆمێنتارییەکە لە ڕاگەیاندراوێکی دا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەڵگەفیلمی "ژیانەوەی کورد"مان هەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لەسەر دیجیتاڵ میدیا رووبەڕووی چەندین هێرش و ئاستەنگیکردن بووەوە کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرا. ئەمڕۆ کۆتا هێرشی بە پاساوی ئەوەی "پێشێلکردنی سیاسەتەکانی ڕێخکستنی تاوانی توندوتیژی"کردووە، هەژماری یوتوبمان داخرا. ئەرکی بەڵگەفیلمەکەمان؛ گێڕانەوەی شەهیدانی سەردەم، بەڵگە و دیمەنەکانی قۆناغی مێژووی، وەک تاوان حیسابی بۆ کراوە. لەبەرئەوە شێوازی گێڕانەوە و نیشاندانی بابەتی و مێژوویمان ڕاستەخۆ ئاستەنگی کرا.

وێڕای هەموو ئاستەنگییەکانیش بینەرانمان دەتوانن بەڵگە فیلمەکە دوای بڵاوکردنەوەیان لەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر، لەسەر کەناڵی تیلیگراممان  (https://t.me/taradokumanter) ببینن. هەروەها بۆ تەماشاکردنی بەشەکانی دیکۆمێنتارییەکەمان، لەماوەیەکی نزیکدا ماڵپەڕی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا درووست دەکرێت.

کەناڵی تیلیگرامان: https://t.me/taradokumanter."