هه‌واڵی به‌په‌له‌: پەکەکە ئەنجامنامەیی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە: کۆتای بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران
بە دیمەن

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن دەستی پێکرد

چواردەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن(LKFF) بەناونیشانی 'هەمیشە گۆڤەند' لە نێوان ٢٥ی نیسان تا ٣ی ئایار بەردەوام دەبێت و ٥٨ فیلمی تێدا نمایش دەکرێت.

فیستیڤاڵی فیلمی لەندەن

فێستیڤاڵەکە کە بەناونیشانی "هەمیشە گۆڤەند" بەڕێوەدەچێت، هەم وەک ئاهەنگێکی سینەمایی دەبێت، هەم وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەرخۆدانی سیاسی و کولتووری گەلی کورد.

لەگەڵ فیلمی سەرەتا و کۆتاییدا پەیامی بەهێز دەدرێت

فێستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی فیلمێکی دەرهێنەری کورد هشام زەمان بەناوی "ڕۆژێکی شاد" دەستپێدەکات. فیلمەکە لە کەمپێکی پەنابەران لە باکووری نەرویج دەستپێدەکات، هشام چیرۆکی خەونی سێ گەنج و ئەوینداری یەکێک لەو گەنجانە دەگێڕێتەوە.

هەروەها لە فێستیڤاڵەکەدا فیلمی دیکۆمێنتاریی مەناڵ ماسری بە ناوی "لەمس کردنی ئازادی" کۆتایی دێت. فیلمە دیکۆمێنتارییەکە بەدواداچوون بۆ سێ گەنج دەکات کە لە بەرخۆدانی کۆبانێدا گیانیان لەدەستداوە و ئەو تێکۆشانەی تۆمار کراوە نمایشی دەکات.

٥٨ فیلم

لە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا ١٠فیلمی درێژ، ١٣ فیلمی دۆکیۆمێنتاری، ٢٠کورتە فیلم و ١٤ کورتە فیلمی دۆکیۆمێنتاری و یەک ئەنیمەیشن نمایش دەکرێن. فیلم و فیلمە دۆکیۆمێنتاریەکان لە سینەماکانی (پیکچرهاوس) لە باکووری لەندەن و (ڕیو) لە داڵستۆن نمایش دەکرێن. هەروەها لە کردنەوەی مەراسیمەکەدا هونەرمەند عەلی تەکباش دەچێتە سەر شانۆ.

بەرخۆدان، یادەوەری و هیوا

هەروەها فەرحان ستێرک، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوەدا کە دروشمی فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ بە "دیسان گۆڤەند " دەست نیشان کراوە و وتی: "ئیتر بەسە، نەک تەنها ئازار و شەڕ، بەڵکو ژیان لە نێوان بەرخۆدان و عەشق و هیواش دەبێت بگێڕدرێتەوە."

ستێرک بە ئاماژەدان بە شێوازی ژیانی کورد لە ناو شەڕدا، ئاماژەی بەم خاڵە کرد: "بۆ نموونە کاتێک سەیری دیمەنی دایکێک دەکەین کە لەسەر گۆڕی منداڵەکەی سەما دەکات، دەبینین کە ئەمە تەنیا دیمەنی ئازارێک نییە، بەڵکو دیمەنی بەرخۆدانێکە. لە سینەمای کوردیدا مانای ئەوەیە لەکۆتاییدا هیوا و شادی دەگەڕێتەوە."

دەرهێنەرانی ژن لە پێشن

لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا فیلمی دەرهێنەرانی ژن لە دەرەوەی وڵات نمایش دەکرێت.

فیلمی "لە تاریکیدا"ی عایشە پۆڵات کە خاوەن خەڵاتە و فیلمی "براوەکان"ی سۆلین یوسف ناسراون. ستێرک ئاماژەی بەوەشکرد کە فیلمی دەرهێنەرانی ژن لە دەرەوەی وڵات بە گرنگیەوە نمایش دەکرێن.

هەڵوێستێکی سیاسی و دەربڕینێکی کولتووری

فەرحان ستێرک ڕایگەیاند فێستیڤاڵەکە تەنها ڕووداوێکی سینەمایی نییە و وتی: "بەڵکو پێویستە وەک هەڵوێستێکی سیاسی و دەربڕینێکی کولتووری و پشتیوانی لە پێکهاتەکانی کۆمەڵگا هەڵسەنگێندرێت."

ستێرک ئەوەشی ئاشکرا کرد کە فێستیڤاڵەکە بە تەواوی لە لایەن کەسانی خۆبەخشەوە بەڕێوەدەچێت و وتی: "ئەم پاڵپشتییە پشکێکی بەرچاوی لە سینەمای کوردیدا دەبێت، بینەران نەک تەنها هەست بە چیرۆکی گەلی کورد دەکەن، بەڵکو هەست بە بارودۆخی هاوبەشی مرۆڤ و هەست و سۆزێکی هەمە لایەنە و پێویستی بە یەکێتی دەکەن."

خەڵات و دەستەی دادوەران

جگە لە خەڵاتی هەتاوی زێڕین، لە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا خەڵاتی محەمەد ئاکسۆی، یڵماز گونەی و تاهر کەریم پێشکەش دەکرێت. هەروەها ئۆزگور ئامەد، جوانا بۆچێنسکا، ئەرسلان ئەمیری، دیمیتریس کرکینۆس، سەرای گەنج و زەهاوی سەنجاوی لە دەستەی دادوەریدا دەبن.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن جارێکی دیکە سینەمای کوردی بە جیهان پێشکەش دەکات، هاوکات پەیوەندییە کولتوورییەکانیش بە زیندووی بەرز ڕادەگرێت.