بافڵ تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەكە و ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەكە) و ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە شاری هەولێر کۆبوونەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، لەگەڵ هەریەكە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیمووكرات قەسەدە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پەدەكە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی كاربەرێكەری هەرێم كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دواپێشهاتەکانی ناوچەکە هەڵسەنگێندرا، هەروەها هەوڵەکانی فەرەنسا بۆ چارەسەری سیاسی لە ناوچەکەدا بۆ ئارامی و بواری ئەمنی بە گرنگ دانرا.

شەوی ڕابردوو ژان نوێل بارۆ لە شاری هەولێر لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات قەسەدە كۆبووەوە.

لە بەردوامی کۆبوونەوەکانییدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان نوێل بارۆ لەگەڵ هەریەكە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پەدەكە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی كاربەرێكەری هەرێم كۆبووەوە.