پارێزەران بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بە تۆمارکردنی داواکاری سەردانی دواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرێتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

هەر یەیەک لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ لە نوسینگەی یاسایی سەدە؛ ڕەزان ساریجا، ڕازیە ئۆزتورک، ئۆزگور فایەق ئەرۆل و مەزڵووم دینچ بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کە لە زیندانی ئیمراڵییدا لەژێر سیستەمی گۆشەگیرییدایە، سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرێتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

بە هەمان مەبەست پارێزەران بۆ بینینی موەکیلەکانی دیکەیان؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی ئیمراڵییدان داواکارییان تۆمار کرد.

کۆتا دیداری پارێزەران لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩بوو کە هەریەک لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە؛ ڕەزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ ئەنجامیان دا.