مۆڵەتی چارەسەری بە ئەمرەجان دەمیر زیندانی نادرێت
ئەمرەجان دەمیر لە زیندانی کاڤاکی سامسون بەدیل گیراوە، سەرەڕای دەیان داواکاری بۆ چارەسەری، ڕەوانەی پزیشک ناکرێت.
ئەمرەجان دەمیر لە زیندانی کاڤاکی سامسون بەدیل گیراوە، سەرەڕای دەیان داواکاری بۆ چارەسەری، ڕەوانەی پزیشک ناکرێت.
لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە زیندانیان گەیشتووەتە ئاستێکی توند. ئەمرەجان دەمیر لە زیندانی کاڤاک پیتی(س) سامسون بەهۆی نەخۆشی حەساسیەتەوە چەندین جار داواکاریی بۆ چارەسەری تۆمار کردووە. بەڵام سەرەڕای بارودۆخی قورسی دەمیر، نەخۆشخانەی زیندان پەسەندی نەکردووە کە پێویستە ڕەوانەی پزیشک بکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پزیشکی نەخۆشخانەکە ڕەتیکردۆتەوە بۆ چارەسەری دەمیر دەرمان بنوسێت. هاوکات بنەماڵەکەی لەوبارەوە نیگەرانی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند یاسایی دوژمنایەتی لەدژی زیندانیان بەکارنەهێنرێت.