داوای ئازادیی و دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ ئەنوەر یانک زیندانی نەخۆش کرا

شوکریە یانک، هاوژینی ئەنوەر یانک، زیندانی نەخۆشە قورسەکان لە زیندانی شاکرانی ئیزمیر، لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی (ئیهەدە) بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دا.

لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەدا کە لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئیهەدە بەڕێوەچوو، شوکریە یانک بە ئاماژەدان بە کێشە تەندروستییە قورسەکانی ئەنوەر یانک و داوای دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ئازادکردنی ناوبراوی کرد.

شوکریە یانک ڕایگەیاند، هاوژینەکەی لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستگیرکراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ ئازادکراوە، بەڵام لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ جارێکی دیکە دەستگیرکراوەتەوە.

شوکریە یانک ئاماژەی بەوەشکرد، لە دۆسیەی ئەنوەر یانک سزای زیندانی هەتاهەتایی زیادکراوە بە سزای ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان، تەنها ئیفادەی شایەتحاڵێک هەیە کە دەڵێت "من بیستوومە" و گوتوویە کە نەفەرەکانمان ئەو کارەیان کردووە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە هیچ بەڵگەیەکی سەرڕاست و دروست تر لە دۆسیەکەدا نییە."

شوکریە یانک ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگرتنە ٩٦ ڕۆژەکەی ڕزگاری بووە و لەم ماوەیەدا تووشی نەخۆشی قورس بەتایبەتی نەخۆشی لەبیرچوونەوە هاتووە، ئەو بە شەخسە شایەتحاڵی کۆمەڵکوژییەکانی زیندانی ئۆلۆجانلار و ١٩ی کانوونی دووەم بووە و دوای ئەم ڕووداوانە تووشی نەخۆشی هایدرۆسێفالۆس و چەند نەخۆشی دیکە بووە.

شوکریە یانک جەختی لەوە کردەوە کە باری تەندروستی هاوژینەکەی لە ڕەوشی زیندان خراپتر بووە و داوای کرد، دەستبەجێ ئازاد بکرێت و  بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێت."

شوکریە یانک لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوای ئازادی بۆ هەموو زیندانییە نەخۆشەکان و ئازادی ئەنوەر یانکی کرد.