سەردانی خێمەی سەرەخۆشی گەریلا چەلیک کرا

پاش ٦ ساڵ تەرمی گەریلای هەپەگە ئیسلام چەلیک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، گەل سەردانی خێمەی سەرەخۆشییەکەی کرد.

سەردانی خێمەی سەرەخۆشی

گەریلای هەپەگە ئیسلام چەلیک (دڵسۆز ساریا) لە ناوچەی کەماخی ئەرزینگان لە شەڕێکدا لە ١١ ی ئابی ٢٠١٩ شەهیدبوو، پاش ٦ ساڵ تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. لە ناوچەی میدیاد خێمەی سەرەخۆشی دانرا.

جەماوەری گەل سەردانی بنەماڵەی چەلیکیان کرد. بنەماڵەی چەلیک ڕایانگەیاند دڵسۆزدەبن بۆ یادەوەریی ڕۆڵەکەیان.

سەردانەکان سبەی دوای بەڕێوەچوونی مەولود، کۆتایی دێت.