شاندەکە لە مەرال دانش بەشتاش، هاوسەرۆکی هەدەکە، سەرحەد ئەرەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی دەم پارتی، موراد سارساج، هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی دیپلۆماسی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی، ڕەزان کاگانئارسەلان، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی و موراد شەن، نوێنەری دەم پارتی لە هەولێر پێکدێت.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی یەکڕیزی نێوماڵی کورد لە پرۆسەی چارەسەریی کرا و دووپاتکرایەوە کە بە کۆمەڵگایەکی دیموکرات هەموو گەلانی ناوچەکە دەتوانن پێکەوەبژێن، هاوکات پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو پشتیوانی خۆی بۆ دەستپێخەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەربڕیی.
ئەم شاندە ماوەی سێ ڕۆژە لە شاری هەولێرن و سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، ڕۆشنبیران، نووسەران، پەرلەمانتاران و ڕێکخراوەکانی ژنان ئەنجام داوە، هەروەها ئەمڕۆش کۆبوونەوەکانیان درێژەی دەبێت.