پێکهاتەی ئەرمەنییەکان لە شاری تەل تەمری کانتۆنی جزیرە، بە مەراسیمێک یادی کۆمەڵکووژی ئەرمەنییەکانیان کردەوە، کە دەوڵەتی عوسمانی ١١٠ بەر لە ئێستا لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩١٧ لەسەر گەلی ئەرمەنی ئەنجامی دا.
مەراسیمەکە کە لەلایەن تابووری شەهید نوبار ئۆزنایانی ئەرمەنییەوە پێکهێنرا، لە هۆڵی بنەماڵەی شەهیدانی ئەنجامدارا، لە هۆڵەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی مەدەنی هەموو پێکهاتەکان و سەربازی بەشداربوون، وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری هەڵواسرابوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد، دواتر قسە و پەیامەکان خوێندرانەوە. لە پەیامەکاندا ئاماژە کرا بەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە درێژکراوەی سیاسەتە و مێژووی دەوڵەتی عوسمانییە کە چەندین تاوانی کۆمەڵکووژی لەدژی گەلانی، ئەرمەن، کوردان، سوریانی-کلدان-ئاشووری و گەلانی هەرێمەکەی ئەنجام داوە.
لە فەرماندەکانی تابووری نوبار ئۆزانایان، مانوەل دەنەر گیان قسەیان کرد و گوتیان: "ئەمڕۆ لە ساڵیادی ئەو ئازارەی کە بەسەر گەلەکەماندا تێپەڕی، بە بیردێنینەوە. گەلی ئەرمەنیمان بە دەستی عوسمانییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکووژ کران، کۆچبەرکران و بە قڕکردنی نەتەوەییدا تێپەڕی. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆش لەو سیستەمی قڕکردن و نکۆڵیکردنە بەردەوامە."
مانوەل دەنەر گیان ئاماژەی بەوەدا خەڵکی شاری تەل تەمر لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی داعش و چەتەکانی دەوڵەتی تورک وەستانەوە، مۆدێلی ژیانی هاوبەش و پێداگری لە بەرخۆدانیان سەلماند.
لەلایەکی ترەوە، فەرماندە لە ئەنجوومەنی ئاشووری پاراستنی خابوور، شەمس کیفرکیس ڕایگەیاند ٢٤ ی نیسان بۆ ئەرمەن و سریان_ئاشوور_کلدانییەکان و تەواوی گەلانی هەرێمەکە ڕۆژێکی ئازاربەخشە.
شەمس بە ناوی بنەماڵەی شەهیدانی ئاشووری و پارتی سوریای دیموکراتیکەوە بانگەوازی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد، دان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بنێت و دەوڵەتی داگیرکەری تورک سزابدەن لەسەر تاوانە مێژووییەکانی کە هێشتاش درێژەیان پێ دەدات.
مەراسیمەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی ڕاستییەکانی کۆمەڵکوژییەکە کۆتایی هات.