ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ١٢٦ هەمین بەردەوامە

ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١٢٦ هەمین، ٦٤٣ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور

ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١٢٦ هەمین، ٦٤٣ ڕۆژە بەردەوامە.

مەڕاسیمی دەور وەرگرتن لە گرووپی ١٢٥ هەمینەوە بۆ گرووپی ١٢٦ هەمین کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ناوەندی چاند و هونەری مەخمور، لە کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی دەستی پێ کرد.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" بەردەوام بوو، گرووپی ١٢٦ کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ناوەندی چاند و هونەری مەخمور ئێشکگرییان دەست پێ کرد.