لە مەخمور شەهیدانی یەپەژە بە بیرهێنرانەوە

لە مەخمور فەرماندەکانی یەپەژە سۆرخوین ڕۆژهەڵات و ئازادی دێرک لە ڕۆژئاوا لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون، بە بیرهێنرانەوە.

لە فەرماندەکانی یەپەژە سۆرخوین ڕۆژهەڵات و ئازادی دێرک لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤دا، لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک لەسەر بینای فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەهید بوون، ئەمڕۆ لە لایەن کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی مەخمورەوە بە بیرهێنرانەوە.

مەڕاسیمی یادکردنەوەکە لە کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بە بەشداری گەل و تیکۆشەران بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.

لە دوای ڕێزگرتنەکە بە ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامی کۆمیتەکە هەژار نەرەخی قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا بە تایبەتی سەرەخۆشی لە ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانی بریندار شەڕ و تەواوی گەلەکەمان دەکەین و گوتی: "لە تیکۆشانی ئازادییدا چەندین ڕەنج و قوربانی درا. ئەم دەستکەوتانەی هەمانە لە سایەیی شەهیدانەوەیە. شەهیدان سۆرخوین و ئازادی خاوەن ڕەنجێکی مەزنبوون و بریندارانی شەڕی تەڤگەر ئازادی بوون. لە هەموو شوێنێک تێکۆشانیان کرد و لە شەڕی دژ بە داعش ڕۆڵێکی کاریگەرییان هەبوو. بە ڕێزدارییەوە بە بیریان دێنینەوە. بیرهێنانەوەی ئەوان دەبێتە ڕێنیشاندەری ڕێپێوانی ئازادیمان."

پاش قسەکان سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەردوو شەهید ئامادەکرابوو، پیشاندرا و یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.