تەرمی هەشت کەسی ڕووداوەکەی جۆلەمێرگ بەخاکسپێردرا
ڕۆژی شەممە لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕیگەی گشتی جۆلەمێرگ-وان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا، دوای گەڕانەوەی تەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی وان بە مەراسیمێک بە خاکسپێردران.
ڕۆژی شەممە لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕیگەی گشتی جۆلەمێرگ-وان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا، دوای گەڕانەوەی تەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی وان بە مەراسیمێک بە خاکسپێردران.
هەشت کەس لەسەر ڕێگەی وان و جولەمێرگ ڕۆژی شەممە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لە دەستدا، لە جولەمێرگ بە خاک سپێردران. ڕووداوەکە لە نزیک تونێلی گۆزەلدەرە لە ناوچەی پاییزاڤا ڕوویدا و تێیدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سەلیم کایا، گوڵجان کایا، یەڵدز ئەریک، فازڵ کۆرکماز، مەحەمەد یاجان، دیندار ئەنگین، ئەرکان کۆچ، مەتین کاندەمیر گیانیان لە دەستدا و تەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی وان بەرەو جولەمێرگ ڕەوانە کرا.
لە وان و جولەمێرگ نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی مەدەنی و پارتی سیاسیی، هەروەها کەسوکاری قوربانیان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
ئەوکەسانەی گیانیان لە دەستدا لە گۆڕستانی گەڕەکەکانی گوپسی و کرانی بە خاک سپێردران.