ژنانی وان: کوشتنی ژنان بە پاساوی خۆکوشتن پەردەپۆش ناکرێت

پلاتفۆرمی ژنانی وان بەهۆی مردنی گوماناوی سێ ژن لەماوەی هەفتەیەکدا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەست.

لەکاتی کۆنگرەکەدا پانکارتی "کوشتنی ژنان سیاسییە" هەڵگیرا. پارێزەر بورجو شەبەر ڕایگەیاند ڕووداوەکانی مردن ڕێکەوت نین، گوتی: "ئەم مردنانە خۆکوشتن نین، کوشتنی ژنانە و پەردەپۆشکراون".

بورجو ڕایگەیاند مافی ژیانی ژنان بەشێوەیەکی سیستەماتیک پێشێل دەکرێت و بانگەوازی لە دادگا و هێزە ئەمنییەکان کرد، لێکۆڵینەوەی کاریگەر و بێلایەنانە بکەن.

کۆنگرەکە بە درووشمی "کوشتنی هۆکاری سەرهەڵدانمانە" و "کوشتنی ژنان سیاسییە" کۆتایی هات.