گەلی مەخموور: لە دژی ستەم دەوستینەوە و پێداگرین لە ئیرادەی خۆمان
بەهۆی گەمارۆدانەکانی حکومەتی عێراق لەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) دانیشتوانی کەمپەکە ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و پەیامی 'لە دژی ستەم دەوەستینەوە'یان دا.
بەهۆی گەمارۆدانەکانی حکومەتی عێراق لەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) دانیشتوانی کەمپەکە ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و پەیامی 'لە دژی ستەم دەوەستینەوە'یان دا.
گەلی مەخموور وەک هەڵوێست نیشان دانێک لە دژی گەمارۆ و نزیکایەتییەکانی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ بە ئانجامدانی خۆپیشاندانێک تا خاڵی پشکنینی حکومەتی عێراق لە مەخموور ڕۆشتن.
لە ڕێپێوانەکەدا کە ژنان پێشەنگایەتییان دەکرد وێنەی ڕێبەر ئاپۆییان بەرزکردەوە و بە گەیشتنینان بە بازگەکە پەیامی 'لە دژی ستەمەکانتان دەوستینەوە'یان گوتەوە و ئاماژەیان بەوەدا هیچ کاتێک ستەم ناتوانێت ئیرادەی گەلی بشکێنێت.
بۆ لابردنی گەمارۆ بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق، دوێنێ شاندێک بەمەبستی ڕۆشتن بۆ بەغداد و لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراقدا کۆبوونەوە، بەڵام شاندەکە لە گەڕانەوەیاندا بۆ مەخموور لە بازگەی حکومەتی عێراقی لە مەخموور دەستگیرکران. لەدژی پێشلکارییە نایاسایی و گەمارۆ سەبازیەکانی حکومەتی عێراق لەسەر مەخموور، ئەمڕۆ گەلی مەخموور ڕێپێوانیان دەستپێکرد.
گەلی مەخموور بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی مەخموور ڕێپێوانە جەماوەرییەکیان لە ناوەندی کامپەکەوە دەستپێکرد و لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی مەخموور"یان گوتەوە.
جەماوەری گەل بە گوتنەوەی درووشمەوە گەیشتن بە بازگەکە و هەڵوێستی خۆیان لەدژی ستەمەکان نیشاندا، پاشان لەگەڵ بەرپرسانی بازگەکەدا چاوپێکەوتن کرا و گوترا لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا شاندە دەستگیرکراوەکەی گەلی مەخموور ئازاد دەکرێن.
لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکەدا لەسەر ناوی گەلی مەخموور ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و تێیدا جەختکرایەوە تا ئازادکردنی شاندەکە چالاکییەکان بەردەوام دەبێت. هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور، عەلی بلێهی خوێندرایەوە هەموو گەمارۆدانەکان و دەستگیرکردنی نایاسایەنەی شاندە شەرمەزا کرا.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کرا بەوەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون نوێنەری ئیرادەی گەلی مەخموورن و بۆیە ئەم کارەی عیراق بە مانای قبوڵنەکردنی ئیرادەی گەلی مەخموور دێت.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کرا تا ئەندامانی شاندەکە؛ هاسەرۆکی شارەوانی، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور و هاووتەبێژی دیبلۆماسی ئازاد نەکرێت چالاکییەکان بەردەوام دەبێت.
لە دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، گەل بە گوتنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی مەخموور" جەختییان لە داواکارییە ڕەواکانیان کردەوە و پەیامی بەردەوام بوون لە خۆپیشان دا.
بەردەوامی نیشان دانی ئیرادە
گەل بۆ بەردوامیدان بە چالاکییەکەیان لە پێش خاڵی پشکنینی هێزەکانی عێراق خێمەیان دانا. جەماوەری گەل لە خێمەکەدا چالاکی، هەڵوێست و بەرخۆدانی خۆیان تا گەشتن بە ئامانجەکەیان بەردەوام دەکەن.