ئایتەن دێرسیم: پەکەکە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا و پێوانەی ژیانییە
ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم گوتی: "پەکەکە فەلسەفە، ئایدۆلۆژیا و پێوانەیەکی ژیانییە، پەکەکە تەنها ناوێک نییە و بوونێکی زیندووە."
ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم گوتی: "پەکەکە فەلسەفە، ئایدۆلۆژیا و پێوانەیەکی ژیانییە، پەکەکە تەنها ناوێک نییە و بوونێکی زیندووە."
کۆنگرەی نائاسای ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایار لە دوو گۆڕەپانی جیاوازی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەشێوەی هاوکات بە سەرکەووتی ئەنجام درا و بوو بە کۆنگرەی گۆڕان و نوێبوونەوە، لە کۆنگرەکەدا بڕیار لەسە کۆتایهێنان بە هەموو ئەو کار و خەباتەنە هێندرا لەسەر ناوی پەکەکە دەکران، لە کۆنگرەکەدا کە بە ئامادەبوونی ٢٣٢ نوێنەر ئەنجام درا، یەک لە نوێنەرەکانی کۆنگرە، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک، ئایتەن دێرسیم قسەی کرد.
قسەکانی ئایتەن دێرسم بەم شێوەیە:
"سڵاو و ڕێز و خۆشەویستیی بۆ مرۆڤی هەرە ئازاد، ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم. سڵاو بۆ هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی دەنێرم، لە ئاست یاد و یادەوەرییاندا سەر دادەنەوێنم. لە کەسێتیی هەڤاڵ فواد و هەڤاڵ ڕەزادا لەم کۆنگرەیەدا پەیمانی خۆم نوێ دەکەمەوە کە ببمە ڕێبوارێكی ڕێی هەقیقەت.
ئەمە جاری یەکەم نییە ڕێبەر ئاپۆ ئەمە بە ئێمە دەڵێت. لە کۆنگرەی شەشەم و قۆناغی پاش ئەوە هەموو ئامادەکارییەکی تیۆریی و هەڵسەنگاندنەکانی خۆ سەرپاک نوێ کردەوە. گەشەی پێ دا و ویستی پەکەکە نوێ بکاتەوە. لە سەرەتای دووهەزارەکانەوە زلهێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی دەستێوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و دەیانەوێت نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێی قازانجی خۆیان بکێشنەوە.
'پەکەکە بەهێز و بزاوتی خۆی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە'
ئەم پڕۆسەیە تا ئێستاش بەردەوامە. لەم دواییانەشدا ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی دووپات کردەوە: ''ئەوەی خۆی نوێ نەکاتەوە، ئەوانی تر نوێی دەکەنەوە، ئەوانەشی خۆیان نەگۆڕن، دەگۆڕدرێن.'' ئەم نموونەیە لە عێراقدا باڵکێشە و تا ئێستاش بەردەوامە. ڕێبەرێتیی کاتێك پێناسەی دیموکراسیی کرد ئەمەی وت: ''دیموکراسیی بە بزاوتی جەوهەریی و هێز و ئاگایی پێش دەکەوێت.'' هەر بۆیە پەکەکە نوێ دەکاتەوە. ئاماژە بەوە دەکات کە پەکەکە ڕۆڵی خۆی گێڕاوە و بووە بە مێژوو، بە پێودانگی ئەم مێژووە، خۆی نوێ دەکاتەوە. دەبێت بە هێز و بزاوتی خۆی کۆمەڵایەتیی ببێتەوە.
هەمیشە ڕێبەر ئاپۆ جەوهەریی پەکەکەی بە ژن پێناس کردووە. ئێمەش هەوڵمان دا بەپێی ئەم جەوهەرە خۆمان مشتوماڵ بدەین. ئێمە وەک ژن بینیمان کە ئەگەر پەکەکە نەیتوانیبێت بەپێی فەلسەفە و ئایدۆلۆژیی و ستراتیژیی ڕێبەر ئاپۆ بجووڵێتەوە، ئەوا لێرەدا وەک ژنێک ئێمەش بەشمان هەیە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە ئەرکی خستووەتە سەر شانی ژن. هاوکاتی ئەم ئەرکە، قووڵاییەکی ئایدۆلۆژیی و دڵسۆزییەکی ئازادانەی بە ژن داوە. لەبەر ئەوە بوو گوتی: ''نەک تەنیا دەبێت پاڵپشتیی لە گۆڕانکاریی بکەن، بەڵکوو دەبێت ئەو هێزەشتان هەبێت گۆڕانکاریی بکەن.'' کاتێك لەمەڕ پەکەکە دەڵێت: ''کاتی خۆی تەواو کردووە''، من ئاوا لەمە تێ دەگەم. وەک چۆن ڕێبەرێتیی دەڵێت: ''مێژوو لەمڕۆماندا شاراوەیە و ئێمەش لە قووڵایی مێژوودا شاراوەین.'' مێژوو بوونەوەرێکی زیندووە. پەکەکەش هەبوونێکی زیندووە، تەنیا ناو نییە، بەڵکوو فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا و پێوانی ژیانە، ئەو هەبوونی خۆی ئافراند.
سا بۆیە کاتێک ڕێبەرایەتیی دەڵێت، هەبوونی خۆی تەواو کردووە، من ئاوا لێی تێ دەگەم. واتە پەکەکە بوو بە ماڵی کۆمەڵگە، ئەمە کەموکورتیی و لایەنی ڕێکخستن و ڕێباز و نرخاندن و ڕامان و گەشەپێدان و تێگەیشتنە لە ڕێبەرێتیی. پەیڕەوکردنی بۆچوونەکانی ڕێبەرێتییە. دواجاریش پیادەکردنی ڕاستینەی تێکۆشانە. ئێستا ڕێبەرێتیی ئەمە تەواو دەکات.
'پەکەکە لە نوێبوونەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵ دەگێرێت'
من وەک کەسێک ئاوا لەمە تێ دەەگەم. بەم ڕەنگە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەم. پەکەکە لە نوێبوونەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵێکی ئاوا گرنگ دەگێڕێت. ئەمە تەنیا بەپێی نەخشەڕێی پارت درووست نابێت. بۆیە دەبێت ئەو نەخشەڕێیە ببێتە ماڵی گەل و بەم ڕەنگە پێکی بهێنێت. چونکە پەکەکە کەلتوورێک و ئەخلاق ئاگایی و هەبوونێکی ئافراند. گەرەکە ئێمە ئەم هەبوونە ڕەنگڕێژ بکەین. تێکۆشانی ئەم پەنجاودووساڵەی ئێمە دەبێت تێگەیشتن بێت لە هەقیقەتی شەهیدان و ئەو بەهایانەی ئافرێنراون و بەدەستهێنان و نەمریی ئەم هەبوونە. ئەو نەریتە سۆسیالیستییەی ڕێبەرێتیی هێڵکێشی کرد، نەریتێکی دیموکراتیکە. ئەو بەڕێوەبردنەی ڕێبەرێتیی دەستنیشانی کردووە، ژیانێکی کۆمیناڵە. یەکێتییەکی هەرەوەزییە. تێگەیشتنە لە ئیرادەی یەکتری. گەورەکردنی یەکترییە. مسۆگەر زۆر قووڵە.
'بە کولتووری سۆسیالیزم دەستکەوتەکان دەستکەوتەکان فراوانتر دەکەین'
من ڕاپۆرتی سیاسیی ڕێبەرێتییم خوێندەوە. لەم قۆناغە و دواتریشدا نەک دەبێت دەستکەوتەکان بپارێزین، بەڵکوو دەبێت بە کەلتووری سۆسیالیزم و دیموکراتیی دەستکەوتەکان فراوانتر بکەین. بە ئەشقەوە دڵسۆزی ئەمانە بن. دەبێت ئێمە بە ڕاستی ئەشق مەزن بکەین. ئەم ئەرکە دەکەوێتە ئەستۆی ئێمە. منیش وەک کەسێک لەم قۆناغەدا ڕەخنەیەکی ڕژد ڕووبەڕووی خۆم دەکەمەوە. لە بەردەم مێژوودا دەڵێم جارێکی تر ئەوە دەڵێم؛ ئەوەی ئێمە نەمانتوانیوە بیکەین، ئاسان نییە، لە ئێستاشەوە دەڵێم نزیکایەتییەکی بەم ڕەنگە لە ڕووی مێژووییەوە پەسەند ناکرێت. سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان دەخوازم."