هێلین ئومێد: دەبێت بە دروستی لە ڕێبەرێتی تێبگەین و پرۆسەکە جێبەجێ بکەین
هێلین ئومێد لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند: "هەموو کەسێک پشکی خۆی لە حەقیقەتی پەکەکە وەگرتووە. پرۆسەی نوێ پێویستی بە گۆڕانکارییە."
هێلین ئومێد لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند: "هەموو کەسێک پشکی خۆی لە حەقیقەتی پەکەکە وەگرتووە. پرۆسەی نوێ پێویستی بە گۆڕانکارییە."
بەشێوەیەکی هاوکات لە دوو گۆرەپانی جیاوازدا ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە بەشداری ٢٣٢ ئەندام بەڕێوەچوو. بەکۆی دەنگی هەموو ئەندامانی کۆنگرە بڕیار درا کۆتایی بەو کار و چالاکیانە بهێنرێت کە تا ئێستا بەناوی پەکەکەوە ئەنجامدراون. لە کۆنگرەکەدا هێلین ئومێد قسەیکرد و جەختی لە جێبەجێ کردنی پارادایمی ڕێبەرێتی و تێکۆشان بۆ بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کردەوە.
وتارەکەی هێلین ئومێد بەم شێوەیە:
"ئایدۆلۆژیای پەکەکە هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا ناتوانین بڵێین بۆچی بەم شێوەیە بووە. ئەم ئایدولۆژییە لە هەلومەرجی ئەو کاتەی جیهاندا سەری هەڵدا و شێوەگیر بوو، وە کارەکتەرێکی لەم شێوەیەیی بونیادنا. .بەهۆی سروشتی خۆیەوە بەم شێوە بوو.
بۆ نموونە لەو کاتەدا وردبوونەوە لە دەوڵەت، مێژوو واتە پلانەکانی دواتری ئایدیۆلۆژیامان هێشتا نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە. لە ئەنجامی تێکۆشان، هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگایەکی نوێی جیاواز لە سیستمی دەوڵەت-نەتەوە هاتەئاراوە، ڕێگایەکی نوێ بۆ ئازادی کرایەوە. مرۆڤ دەبێت بەباشی لەمە تێبگات و خاوەنداری لێبکات. ئەگەر بە دروستی و بە هۆشیارییەوە لە ڕێبەرێتی تێبگەین ئەوا بە بەرپرسیارێتی و قووڵییەوە بەشداری پرۆسەکە دەبین.
پەکەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ناو ڕوانگەیەکی جیهانییدا شێوەگری بوو، خۆی بونیاد نا و تێکۆشانی بەڕێوەبرد. وەک چون هەڤاڵانیش ئاماژەیان پێکرد، ئەم تێکۆشانە پێشکەوتنێکی داستانی هێنایە ئاراوە. نەک هەر بۆ گەلی کورد بەڵکو ڕێگایەکی نوێی ئازادی و تێکۆشان بوو بۆ گەلانی جیهان، هیوایەکی نوێی ئازادی ئاوا کرد. هەموومان لەم ڕاستییەدا پشکمان وەرگرتووە. پێی سەربەرزبووین و سەربەرز دەبین.
داخۆ ئەمە لەگەڵ پەکەکەدا درێژەی هەبوو؟ دوای پرۆسەی ساڵی ٢٠٠٠، هەڵسەنگاندن بۆ ئەمە کرا. هەلومەرج و دەرفەتی ئەوە هەبوو. بەڵام ئێستا ئەو پرۆسەیەی کە تێیدا دەژین نابێت تەنها بە شیوەیەکی دوو لایەنەی سەرکەوتن و شکست هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. لەسەر بنەمای دۆخی ئێستای جیهان، هاوسەنگیە سیاسیەکان گۆڕدران، پێویستە پێشکەوتنە زانستیی و تەکنیکیەکانیش هەڵسەنگێنین. ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "من بە جۆشم." میش ئەو جۆشەم تێدا دەگەڕێ. ئەم پرۆسەیە بە شەپۆلی زۆر هەستیاردا تێپەڕی. پرۆسەیەک بوو کە نیگەرانی، گومان، چاوەروانیەکانی تێدابوو وەک چۆن لە ڕاپۆرتەکانمانیشدا تاوتوێ کرا، پرۆسەیەک بوو کە پڕبوو لە شەڕی دەرونی و تایبەت. یانی پرۆسەیەک نەبوو کە بە هەست و سۆزی ڕاستەوخۆەوە ئەزموونی بکەین. بەڵام ڕێبەرێتی دەڵێت بەجۆشم و بۆ گۆرانکارییەکان بە پێویستی دەزانم."