شاندی هەدەکە، دەم پارتی و دەبەپە لەگەڵ یەکگرتوو کۆبوونەوە
لە چوارچێوەی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەدەکە و دەبەپە و دەم پارتی لە باشووری کوردستان، لە شاری هەولێر سەبارەت بە پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە.
لە چوارچێوەی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەدەکە و دەبەپە و دەم پارتی لە باشووری کوردستان، لە شاری هەولێر سەبارەت بە پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە.
شاندێکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و هەدەکە و دەبەپە لە شاری هەولێر، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیان بۆ هەڵسەنگاندنی پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە.
شاندەکە لە مەرال دانش بەشتاش، هاوسەرۆکی هەدەکە، سەرحەد ئەرەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی دەم پارتی، موراد سارساج، هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی دیپلۆماسی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی، ڕەزان کاگانئارسەلان، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی و موراد شەن، نوێنەری دەم پارتی لە هەولێر پێکدێت.
لە کۆبوونەوەکاندا، هەمووان جەختیان لە گرنگی جێبەجێکردنی پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی "ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە.
هاوکات یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بە چارەسەری کێشەی کورد لە باکووری کوردستان دا و بەپێویست زانرا کە بۆ پێشخستنی پرۆسەکە و ئەنجامگرتنی، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێندرێت.
هاوكات، ئەم شاندە ماوەی سێ ڕۆژە لە شاری هەولێرن و سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، ڕۆشنبیران، نووسەران، پەرلەمانتاران و ڕێکخراوەکانی ژنان ئەنجام داوە، هەروەها ئەمڕۆش کۆبوونەوەکانیان درێژەی دەبێت.
هەروەها، پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی شووبات، شاندی ئیمرالی دەم پارتی سەردانی باشووری کوردستانیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەنەکە و پەدەکە و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و سڵاوی ڕێبەر ئاپۆیان گەیاند.
جێگای ئاماژەیە، پاشان لە درێژەی ئەو سەردانەکەدا شاندێک دیکەی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی باشووری کوردستانیان کرد و لەشاری سلێمانی لەگەڵ بەشێک لەلایەن سیاسییەکانی سلێمانی، نووسەران، ڕۆژنامەنووسان و کەسایەتییەکان کۆبوونەوە.