کۆبوونەوەی دیپلۆماسی: مەزڵوم عەبدی و نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوە

دوێنێ شەو لە هەولێر مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاوبەشی و بەشداریی كورد لە دەسەڵاتدا كردەوە.

کۆبوونەوەی دیپلۆماسی

لە چوارچێوەی سەردانەكەی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بۆ هەولێر و كۆبوونەوەی لەگەڵ چەند بەپرسێكی هەرێمی كوردستان و دەرەوە، شەوی ڕابردوویش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سووریا و پەیوەندییەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات و لایەنە سیاسییە كوردییەكان‌ لە سووریا لەگەڵ حكومەتی نوێ تاوتوێ كران، هەروەها مەترسییەكانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی چەتەكانی داعشیان تاوتوێ كرد.

هەروەها، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوبەشی و بەشداریی كورد و تەواوی پێكهاتەكانی سووریا لە دەسەڵات و مسۆگەركردنی مافەكانی هەمووان كردەوە، هەروەها، هاوڕابوون لەسەر كاری هاوبەش و پێكەوەیی لەنێو پێكهاتەكانی سووریادا بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەرەنگاربونەوەی مەترسی و ئاڵنگارییەكان.

لەویارەوە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن: "لە كۆبوونەوەكەدا پێویستیی یەكڕیزی و تەبایی لەنێو هێز و لایەنە كوردییەكانی سووریادا وەك گەرەنتییەك بۆ بەدیهێنانی داوا و مافە ڕەواكانی كورد لەو وڵاتە، هاوكات دۆخی كامپی هۆل و ڕۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بوو."