لە زیندانی بۆلوو، ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زیادی کردووە
لە زیندانی جۆری Fی بۆلوو بە هۆکاری نادیار ڕێگری لە ئازادکردنی ئەو زیندانیانە دەکرێت کە سزاکانیان تەواو بووە.
لە زیندانی جۆری Fی بۆلوو بە هۆکاری نادیار ڕێگری لە ئازادکردنی ئەو زیندانیانە دەکرێت کە سزاکانیان تەواو بووە.
لە زیندانی جۆری Fی بۆلوو، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی ڕۆژانە زیادی کردووە. زیندانییەکان بە هۆکاری زۆر جیاواز سزا دەدرێن. ماوەی چەند مانگێکە ئازادکردنی ٣٣ زیندانی کە لە نێویاندا زیندانی نەخۆشە قورسەکانیش هەیە، لە لایەن دەستەی سەرپەرشتی و بەڕێوەبەری زیندانەوە ڕێگری لێدەکرێت.
پارێزەر بێریڤان بارین لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی(ئۆهەدە)، کە لەگەڵ زیندانیانی زیندانی پیتی Fی بۆلوو دیداری ئەنجامداوە، ڕایگەیاند، بڕیارەکان سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ئازادکردنی زیندانییەکان هیچ ڕوون نین.
هەروەها بێریڤان بارین ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپۆرتەکانی چاودێریکردن پڕن لە دەستەواژەی ناڕوون و هەڕەمەکی و وتی: "سزاکان بە بیانووی 'پەیوەندی بە ڕێکخستنەوە' یان بە وتنی 'گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە' سزاکان دەسەپێندرێن و دوو هێندە زیادی دەکات. جیاوازی کەسی زیندانییەکان پشتگوێ دەخرێن و لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا وەک 'بابەتی ڕێکخستنی' هەڵدەسەنگێندرێن. بۆ نموونە بەکارهێنانی ئاو بە شێوەیەکی ناپێویست و زیادەڕۆیی، زۆربوونی ڕۆژنامە لە ژوورەکەدا، نەخوێندنەوەی کتێب، یان پەیڕەو نەکردنی بەرنامە ڕادیۆییە دیاریکراوەکان، لە هەڵسەنگاندنی 'دۆخی باش'دا بە دۆخی نەرێنی دادەنرێت."
بێریڤان بارین ئاماژەی بەوەشکرد کە زیندانییەکان بەردەوام ڕووبەڕووی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ دەبنەوە، بەتایبەتی گەڕان بە جل و بەرگەکانیاندا بە شیوەیەکی ئیجبارییە بۆ ئەو زیندانیانەی کە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن.
هەروەها پارێزەر بێریڤان بارین سەبارەت بە چارەسەرە پێشنیار کراوەکان رایگەیاند: "پێویستە دەستبەجێ کۆمیتەکانی چاودێری هەڵبوەشێنرێنەوە، سیستەمی زیندانی هەتاهەتایی کە دووبارە کراوەتەوە بە پێی ستانداردە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ هەموار بکرێتەوە، ڕێکارێکی گونجاو لەگەڵ کەرامەتی مرۆڤ بەرامبەر بە هەموو زیندانیان جێگیر بکرێت، مافی تەندروستی و پەیوەندی و سەردانکردنی بنەماڵەی زیندانیان فراوانتر بکرێت، هەروەها کۆمەڵگەی مەدەنی، نووسینگەی پارێزەران، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەربەخۆ بتوانن بە شێوەیەکی بەردەوام بچنە ناو زیندانەکان و ڕێگرییەکان نەمێنێ.
شایانی باسە بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست هاتوون، لە زیندانی پیتی Fی بۆلوو، ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە، ئازاد ناکرێن، هەروەها زیندانییە نەخۆشەکان کە بڕیارە ئازاد بکرێن هێشتا لە زیندان ڕادەگیرێن کە وادەی ئازادکردنیان بەم شێوەیەیە:
نەدیم یڵماز -١٥/٨/٢٠٢٣
عەبدوڵا چەلیک -١٤٥/١١/٢٠٢٣
شەهاب ئەلباسان -١٣/١٢/٢٠٢٣
دەنیز ئۆزتورک -١٣/١٢/٢٠٢٣
نورەدین ئاتامان -٤/١/٢٠٢٤
کیفو باشاک -١٠/١/٢٠٢٤
سینان تورکمان -١٨/٢/ ٢٠٢٤
محمد ئیسماعیل -١٠/٣/٢٠٢٤
خەلیل داغ -١٢/٣/٢٠٢٤
ئاتاش گۆبە -٩/٦/ ٢٠٢٤
سوئات گۆکالپ -٢٦/٦/٢٠٢٤
ڕەمەزان ڤۆراڵ -٢٧/٦/ ٢٠٢٤
ئا.موراد چالک-٣٠/٦/ ٢٠٢٤
حاجی ئاکینچی ٢/٧/ ٢٠٢٤
بولەنت گونەش -٢٧/٧/ ٢٠٢٤
موزەفەر ئاتاش -٨/٨/ ٢٠٢٤
ئەحمەد مستەفا -٩/٨/ ٢٠٢٤
سابێت کایا -١٥/٨/٢٠٢٤
ئا.عەبدی ئیبراهیم -٢٩/٨/ ٢٠٢٤
ئایدین ئادیامان -٤/١٠/ ٢٠٢٤
حەسەن ئینجی -١٨/١٠/ ٢٠٢٤
سەرحەد ئۆزتورک -٢٨/١١/ ٢٠٢٤
عەبدولحەمید ئەهراس -٤/١٠/ ٢٠٢٤
تونجای دۆغان -٣٠/ ١/ ٢٠٢٥
مەعروف تورکان -٦/٢/٢٠٢٥
محەممەد شیرین بۆزچالی -٦/٢/٢٠٢٥
محەمەد دەنیز گۆزەل -٦/٢/ ٢٠٢٥
ئۆزگور سینجار -٧/ ٢/ ٢٠٢٥
عومەر ئۆکول -١/ ٣/ ٢٠٢٥
زەکی ئاشین -٩/ ٣/ ٢٠٢٥
موراد چەتین کایا -٣/ ٤/ ٢٠٢٥
رەفیق سۆنکۆر (نەخۆشی قورس کەمئەندام)
ڕەمەزان کران
زیندانیانی نەخۆشی قورس:
موزەفەر ئاتەش: تەمەن ٧٠ ساڵ، چەندین نەخۆشی هەیە.
بەهائەدین سالحان: بەهۆی زەبر بەرکەوتنی سەری، گرێ لە مێشکیدا نەشتەرگەری بۆ کراوە. لای ڕاستی جەستەی هەستی نەماوە، بەزەحمەت دەجوڵێت و ناتوانێ بە ئاسانی پاکوخاوێنی خۆی ئەنجام بدات.
عەبدولوەهاب کاڤاک: نەخۆشی دڵ
حەیاتی دەنیز کایتان: بەهۆی سەرما بردوویی پەنجەی چەپ و ڕاستی بڕاوەتەوە. بەهۆی دەست و قاچییەوە ٦٠٪ جەستەی کەمئەندامە. گرێ لە مێشکیدایە. دوای نەشتەرگەری مێشک، تووشی نەخۆشی لە خۆچوون بووە.
ئەو زیندانیانەی کە نەخۆشی کەمئەندامی قورسیان هەیە:
جوان بۆڵتان: قۆڵی ڕاستی لە خوار ئانیشکیەوە لەدەستداوە. پارچەی ٩ملیمی ئاسن لە سەریدایە. چاوی چەپی نابینێت. لە هەردوو ئەژنۆیدا چەندین پارچەی ئاسنی تێدایە.
ڕەفیق سۆنکۆر: دڵی بە پاتری کار دەکات و بە هۆی کێشەی لێدانی دڵەوە دۆخی ناجێگیرە. قۆڵی چەپی لەدەستداوە. فتقی ملی هەیە. کێشەی هەردوو ئەژنۆی هەیە. هەروەها لە گەدەیدا گرێ هەیە.
حیکمەت ئاکباش: دیسکی فەقەراتی هەیە. نەخۆشی ماسولکەکانی هەیە، فتقی ماسولکە و نەخۆشی گەدە و چەندین نەخۆشی دیکەی هەیە. دەست و قاچی سووتاوە. هەروەها سەرە گێژە و گیرانی عەسەبی پشتی هەیە.
ڕەمەزان ڤۆراڵ: نەخۆش بەرزی پەستانی خوێن و ڕۆماتیزمی هەیە. نەخۆشی ڕیخۆڵەی هەیە. چاوێکی لەدەستداوە. گوێی ڕاستی نابیستێت. ئازاری گەدەی هەیە.