دوێنێ ئێوارە دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف دەستیپێکرد
دوێنێ ئێوارە دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا دەستیپێکرد. بە دەیان دەرهێنەر، ئەکتەر و سینەماکار لە مەراسیمی نمایش کردنی فیلمەکاندا بەشدارییان کرد.
دوێنێ ئێوارە دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا دەستیپێکرد. بە دەیان دەرهێنەر، ئەکتەر و سینەماکار لە مەراسیمی نمایش کردنی فیلمەکاندا بەشدارییان کرد.
دوێنی ئێوارە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥ دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف بە نمایشکردنی فیلمی "کچ و منداڵ" لە دەرهێنانی بەنەڤشا بێریڤان دەستیپێکرد. دەیان دەرهێنەر، ئەکتەر و سینەماکار و دەرهێنەری هونەری بەشدارییان لە مەراسیمی نمایش کردنەکەدا کرد.
هەروەها بەدەیان هونەرمەند، نووسەر، شانۆنووس، فۆلکلۆریست، شاعیر و مۆسیقاژەن، هونەرمەندانی وەک شەمدین، بەرفین ئەمەکتار، جەواد مەروانی، یونس بەهرام، حەکیم سەفکان، بەرماڵ چەم، سۆسن، هاکان ئاکای، جانێ، دیار، یڵماز بەیازگول، سری ئایهان و سەرحەد چارنەوا، بەشداریان کرد.
فێستیڤاڵەکە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە نمایشکردنی فیلمی 'کچ و منداڵ' دەستیپێکرد.
ئەو فیلمانەی ئەمڕۆ نمایش دەکرێن
لە دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی دۆسڵدۆرفدا، ئەمڕۆ لە سینەمای ئوفا پاڵاست ٢ و لە سینەمای مەترۆپۆل ١٠ فیلمی درێژ و کورتە فیلم نمایش دەکرێن. هەروەها نمایشێکی تایبەت سەبارەت بە باوکی تەیار لە سینەما مەترۆپۆل بەڕێوەدەچێت.
لە ئوفا پاڵاست؛
کاتژمێر ٢٠:٠٠ی شەو: فیلمی 'پێشی شەوێ' نمایش دەکرێت. فیلمی دەرهێنەر عەلی کەمال چنارە لە ٦٠ خولەک پێکدێت، لە ساڵانی دواییدا بە فیلم و کارەکتەرەکانی سەرنج ڕاکێشە.
کاتژمێر ٢١:٥٠: فیلمی دیکۆمێنتاریی 'ئاسادور'کە لەلایەن ئۆنور گولەرەوە وێنەی گیراوە، ماوەی ٥٠ خولەک نمایش دەکرێت.
بەرنامەکانی سینەما مەترۆپۆل بەم شێوەیەیە:
کاتژمێر ١٦:٠٠: دوو فیلمی دیکۆمێنتاری لەسەر جینۆسایدی ئەنفال یەک لە دوای یەک نمایش دەکرێت. فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی '٩٨٠' و 'وێنە نەبینراوەکانی ئەنفال' هەریەکەیان بۆ ماوەی ٢٧خولەک نمایش دەکرێت. هەوراز محەمەد دەرهێنەری فیلمە دیکۆمێنتارییەکە لەوێ ئامادە دەبێت.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ لە سینەمای مەترۆپۆل کورتە فیلمەکان نمایش دەکرێت. کورتە فیلمەکان بەم شێوەیەن:
زمان: ٨ خولەک
A Coffin For Life: ١٣خولەک
سۆرن: ١٣خولەک
زەریا: ١٢ خولەک
Wahit Dream: ١٠ خولەک
Distant: ١٧خولەک
ئزدا: ١٤ خولەک
کاتژمێر ١٩:٢٠
فیلمی دیکۆمێنتاریی 'سەرێکانی' لە دەرهێنەری ئۆلمۆ کۆتۆ ٦٠ خولەک نمایش دەکرێت. فیلمە دیکۆمێنتارییەکە بۆ یەکەمجار لە جیهاندا نمایش دەکرێت.
کاتژمێر ٢١:٠٠
هەروەها کاتژمێر٢١:٠٠ بۆ یادی شانۆنووس باوکی تەیار کە لە بەنداوی تشرین داشەهید بوو، نمایشێکی تایبەت بەڕێوە دەچێت. سێ کورتە فیلم بۆ بەبیر هێنانەوەی باوکی تەیار نمایش دەکرێن. فیلمەکان وەهایە:
هات نەهات: ٥خولەک
مژدە هێنەر: ٤خولەک
کرمی دار: ٢١ خولەک.