ئەلین عوسمان: ئامانجم شارەزابوونە لە هوونەردا
ئەلین عوسمان بچوکترین ژنە گەنجی بەشداربووی فیستڤاڵی هونەری و ئەدەبی ژنە ئاماژەی بەوەدا پێکەوە کارێکی باش پێشکەش بە کۆمەڵگە دەکەن و گوتی: "دەمەوێت لە هونەرەکەمدا شارەزابم."
ئەلین عوسمان بچوکترین ژنە گەنجی بەشداربووی فیستڤاڵی هونەری و ئەدەبی ژنە ئاماژەی بەوەدا پێکەوە کارێکی باش پێشکەش بە کۆمەڵگە دەکەن و گوتی: "دەمەوێت لە هونەرەکەمدا شارەزابم."
ئەلین محەمەد عوسمانی تەمەن ١٤ ساڵ، بە هونەری دەستی بەشداری فیستیڤاڵی هونەر و ئەدەبی ژن بووە. بچوکترین بەشداربووی فیستیڤاڵەکە ئەلین عوسمانە و یەکەم جارە بەشداری فیستیڤاڵ دەبێت. ئەلین عوسمان دەربارەی خۆشەویستی بۆ هونەری دەستی و دڵخۆشی سەبارەت بە بەشداربوون لە فیستیڤاڵی هونەری و ئەدەبی ژن بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
لە ١٢ ساڵیی دەستی بە کاری هونەری دەستی کرد
ئەلین عوسمان لە سەرەتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا خۆشەویستییەکی زۆری بۆ هونەری دەستی هەیە و هەمووکات دەیەوێت ئەم هونەر پەرە پێ بدات و گوتی: "کاتێک تەمەنم ١٠ ساڵبوو زۆر ئارەزووم لەم هونەرە دەکرد. کاتێک گەشتمە ١٢ ساڵی ئیدی بڕیارم دا لە کاری دەستییدا خۆم پێش بخەم."
هەم دەخوێنێت هەم هونەرەکەی بەرەو پێشەوە دەبات
ئەلین عوسمان لە بەردەوامی قسەکانییدا گوتی: "لە بنەماڵەکەماندا هیچ کەسێک کاری دەستی ناکات. کاتێک دەڕۆشتمە قوتابخانە و دەگەڕامەوە هەم بۆ خوێندن و هەم بۆ هونەرەکەش کاتم تەرخان دەکرد. بنەماڵەکەم زۆر پشتگیرییان دەکردم بۆ بەرەوپێش چوون لە هونەرەکەدا و هەمیشە دایکم دەڵێت، خۆت لەم هونەرەدا پێش بخە. لەبەر ئەوەی هەم کەلتووری خۆت دەناسیت، هەم کارێک پێشکەش بە کۆمەڵگە دەکەیت."
ئەلین ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتادا سەختی زۆری دەکێشا لەم کارەدا چونکە لەم کارەی بە باشی نەدەزانی، بەهۆی ئەوەی ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم کارە دەکات سەختییەکان تێدەپەڕێنێط و گوتی: "هەر کارێک گەر مرۆڤ هەڵەی تێدا نەکات ئەوا ناتوانێت شارەزابێت. زۆر شت دروست دەکەم بۆ نمونە؛ بازن، گوارە، ملوانەکە ئەوشتانەی کە دیوار دەڕازێننەوە و هتد... ئەو ئامرازەی پێویستمە زەنگیانەی ڕەنگ و ڕەنگاو، جۆراوجۆرە."
جاری یەکەمە بەشداری فیستیڤاڵ دەبێت
ئەلین عوسمان یەکەم جارە بەشداری فیستیڤاڵ دەبێت بەمجۆرە هەستی خۆی دەردەبڕێت: "ئەوکاتانەی خەڵك دەهاتنە لام پێیان دەگوتم کارەکەی تۆ زۆر جوانە، ئەم قسانە بۆمن سەرفرازیبوو. کاتێک بەشداری فیستیڤاڵەکە بووم، بۆ ئەوە نەبوو شتەکانم بفرۆشم. زیاتر بۆ ئەوە بوو بۆچوونی گەلەکەمان لەسەر هونەرەکەی بزانم، هونەری جیاواز ببینم و فێرببم."
ئەلین عوسمان لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "هیوادارم هەمووکەسێک خۆی پێشبخات و کەلتووری خۆی بناسێت. پێویستە پێکەوە کارێک پێشکەش بە کۆمەڵگە بکەین."