هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئەنجامنامەیی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە: کۆتای بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران

ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆڵ لە بەشی پەنابەرانی عێراقی و کۆچبەرانی سووری بەردەوامە

ئۆپەراسیۆنی ئەمنی کە لە کەمپی هۆڵدا دەستی پێکردووە لە ڕۆژی چوارەمدا لە بەشی دووەم و چوارەمی کەمپەکەدا بەردەوامە.

ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆڵ

ئۆپەراسیۆنی ئەمنی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی ژنانی ئاسایشی ناوخۆ و بە پشتیوانی هێزەکانی یەپەژە و قەسەدە کە لە کەمپی هۆڵ و دەوروبەری، دژی شانە شاراوەکانی چەتەکانی داعش دەستیپێکردووە، لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

لە چوارەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەشی دووەمی پەنابەرانی عێراقی و بەشی چوارەمی کۆچبەرانی سووریا گەڕان و پشکنینیان تێدا دەکرێت.

شایانی باسە کەمپی هۆڵ مەترسیدارترین کەمپی جیهانە. جگە لە ١٣هەزار و ١٢٤ پەنابەری عێراقی و ١٥هەزار و ٨٠٥ کۆچبەری سووریا، ٦ هەزار و ٣٨٥ ژن و منداڵی چەتەکانی داعش لە کەمپەکەدا جێگیر کراون.