دانیشتوانی قامیشلۆ ڕێپێوانێک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن
دانیشتووانی شاری قامیشلۆ بە دروشمی "کات کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە" بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ سبەی ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن.
دانیشتووانی شاری قامیشلۆ بە دروشمی "کات کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە" بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ سبەی ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن.
دەسەڵاتداری تورک بەردەوامە لەسەر سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردن لە دژی ڕێبەر ئاپۆ. سەرەرای بانگەوازەکەیی بۆ ئاشتی لە ٢٧ی شوباتی ڕێبەرئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد، کە لە ڕێگەی شاندی ئیمراڵییەوە ڕاگەیاندرا، وە ئاگربەستی پەکەکە لە ١ی ئایارەوە بەڵام دەوڵەتی تورک لە سەپاندنی سیستەمی گۆشەگیری بەردەوامە.
دانیشتووانی شاری قامیشلۆ سبەی (سێ شەممە ٢٢ی نیسان) بە دروشمی "کات کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە" ڕێپێوانێک ئەنجام دەدات. ڕێپێوانەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە چوارڕێیانی عوسمان سەبری دەست پێ دەکات.
کۆمیتەی ئامادەکاری ڕێپێوانەکە بۆ ئەنجامدانی ڕێپێوانەکە بە بەرفراوانترین شێوە، کۆبوونەوە و سەردانی ئەنجوومەن و گروپەکانی کردووە.
ڕێپێوان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە شارەکانی دیکەی کانتۆنی جزیرە ئەنجام دەدرێت.