دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد

دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارەی کە بەهۆی نەخۆشییەکەی سری سورەیا ئۆندەرەوە دواخرا، داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد.

دەم پارتی

شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پارتی بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارەی کە بەهۆی نەخۆشییەکەی ئەندامی شاندی ئیمراڵی سری سورەیا ئۆندەرەوە دواخرا، داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد.

هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤ ئۆزتورک تورکدۆغان، لەنێو شاندەکەن.