بە دیمەن

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی لە زاپ بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی لەناوبردنی تۆپهاوێژێکی بڵاوکردەوە، کە تۆپبارانی تونێل و سەنگەرەکانی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەرگەلێی دەکرد لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ.

چالاکی گەریلا

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییەیی گەریلا ئەم زانیارییەی دابوو:

"دەستوەردان و بەرپەرچدانەوەی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

لە ١٨ی نیسان کاتژمێر ١٣:٥٨دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ، بە درۆنی کامیکاز لە لایەن یەکینەی ئاخین مووشمانەوە ئۆپهاوێژێک تێکشکێندرا کە تۆپبارانی سەنگەرەکانمانی دەکرد. چالاکییەکە وەڵامێکە بۆ هێرشە سەختەکانی سوپای تورکی داگیرکەر."