عومەر چەلیک: ڕەنگە لەم مانگەدا پێشهاتی نوێ ڕووبدەن

جێگری سەرۆکی گشتیی و وتەبێژی ئاکەپە، عومەر چەلیک دەربارەی پرۆسەکە گوتی: "ڕەنگە لەم مانگەدا پێشهاتی نوێ ڕووبدەن".

عومەر چەلیک دەربارەی ئەو پرۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، گوتی: "ڕەنگە لەم مانگەدا پێشهاتی نوێ ڕووبدەن. بەتایبەت کاتێک ئەم ڕەوشە پڕ پشێوییەی جیهان لەبەرچاودەگرین، هەمووان دەبینن کە یەکێتیی کۆمەڵایەتییمان و پتەوکردنی پێوەرە دیموکراستییەکانمان و نزیکبوونەوە و یەکگرتن لەگەڵ گەلانی هەرێمەکە و دراوسێیەکانمان، زۆر گرنگە".