نووسەر محەمەد سەرحەد پۆڵادسۆی خرایە زیندان
نووسەر محەمەد سەرحەد پۆڵادسۆی بەهۆی ئەوەی بڕیاری سزادانی بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا، خرایە زیندان.
نووسەر محەمەد سەرحەد پۆڵادسۆی بەهۆی ئەوەی بڕیاری سزادانی بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا، خرایە زیندان.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس محمەد سەرحەد پۆڵادسۆی بە تۆمەتی "ئەندامێتیی ڕێکخستن" سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، سزاکەی لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا. پۆڵادسۆی لە ناوچەی کاراکۆپروی ڕحا لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا. پاش ئەوەی لە دادگای ڕحا بڕیارەکەی خوێنرایەوە، پۆڵادسۆی دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندانی جۆری T ی ڕحا کرا.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس محمەد سەرحەد پۆڵادسۆی لە ٣٠ نیسانی ٢٠١٣ لەسەر ڕێگەی گەڕەکی شەڤرانی ناوچەی پیرسوسی ڕحا بە تۆمەتی هەڵگرتنی بۆمب دەستگیرکرا و ٧ ساڵ و ٦ مانگ سزای بەسەردا سەپێنرا.