محەمەد ئەمین چام کە ڕۆژانە ٢٠ جۆر دەرمان دەخوات، چاوەڕئ ئازادی دەکات

پرسی تەندرستی زیندانی نەخۆش محەمەد ئەمین چام بەردەوامە. کچەکەی شەمال چام ئاماژەی بەوەدا باوکی ڕۆژانە ٢٠ دەرمان دەخوات و گوتی: "دەمانەوێت ئازاد بکرێت".

زیندانی نەخۆش محەمەد ئەمین چامی ٧٣ ساڵ لە زیندانی جۆری Tی ئێلح ڕاگیراوە، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٥ جاری دووەم جەڵدەی دڵی تێپەراند. محەمەد ئەمین چام لە ژووری چاودێری چڕ بە شێوەی کەلەپچەکراوە چارەسەر دەکرا، ٢٢ی نیسان جارێکی دیکە خرایەوە زیندان. دۆخی محەمەد ئەمین چام لە دوای نەخۆشییەکە خراپتر بوو، ڕۆژانە ناچارە ٢٠ دەرمان بخوات.

بڕیاری داواکاری گشتیی و دامەزراوەی پزیشکی دادوەرییە

بۆ محەمەد ئەمین چام کە لە لیستی زیندانی نەخۆشی قورسی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)دایە، پارێزەران بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی سەریان لە وەزارەتی داد دا. وەزارەت سەردانەکەی ڕەتکردەوە و گوتی دەبێت داواکاری گشتیی بڕیار بدات. محەمەد ئەمین چام پێشتر نەشتەرگەری دڵ و ئاوی سپی چاوی بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە وەرەمێک لە مێشکیدا هەیە، هەروەها لای چەپیشی ئیفلیج بووە. لە هەمانکاتدا چاوەکانیشی باش نابینێت. پارێزەران ناڕەزایەتیان لە بەرانبەر بڕیارەکە نیشان دا و ئاماژەیان بەوەدا دەبێت دەستبەجێ چام ئازاد بکرێت. کچەکەشی ڕایگەیاندوە کە باوکی لەوە زیاتر ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە.

'لە دوای نەخۆشخانە ڕەوانەی زیندان کرایەوە'

شەمال چام ئاماژەی بەوەدا هەر جارێک باوکی دەبینێت دەڵێت 'نامەوێت لە دواساتەکانم لێرە بم' و گوتی: "دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە دەرکرا، سەرلەنوێ خرایەوە زیندان. بۆ کاتی چاوپێکەوتن بە تەنها نەیدەتوانی بۆیە هەڤاڵانی زیندانیکراوی هاوکاریان دەکرد و دەیانهێنا. گوێیەکانی لە پێشتر خراپتر بوونەم بۆ ئەوەی لە قسەیەک تێبگا ناچام سێ جار دووبارەی بکەمەوە. هەر دوو گوێی قورس بووە."

ڕۆژانە ٢٠ دەرمان دەخوات

لە کۆتایی قسەکانییدا شەمال چام گوتی: "ژمارەی ئەو دەرمانانەی دەیخوات زیادی کردوە. لە کاتی قسەکردن بە تەلفون لێی دەپرسین دۆخت چۆنە، دەڵێت 'چۆن بم؟' ئەو دۆخەی کە تێیدایە ئیدی تەحمول ناکرێت. ئێمە دەمانەوێت ئازاد بکرێت. دەبێت ئەم ئەشکەنجە کۆتایی بێت.  دەبێت لە دەرەوە چارەسەر بکرێت. بۆ ئەوەی زیاتر خراپ نەبێت دەبێت ئازاد بکرێت."