حەوتەمین کۆنگرەی فەجەدەکە_کاوە بەڕێوەچوو
فیدراسیۆنی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکانی کوردستان (فەجەدەکە_کاوە) حەوتەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. محەمەد چۆپان و کەریمە بارجین وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردران.
فیدراسیۆنی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکانی کوردستان (فەجەدەکە_کاوە) حەوتەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. محەمەد چۆپان و کەریمە بارجین وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردران.
فیدراسیۆنی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکانی کوردستان (فەجەدەکە_کاوە) حەوتەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. نوێنەری دارمشتاد و هاناو و فرانکفۆرت و ئۆفەنباخ و مانهایم و بێنسهایم و گیسن و لیمبورگ و ڕوسلسهایم بەشداربوون، کۆنگرەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دارمشتاد ئەنجامدرا.
لە کۆنگرەکەدا مێزێک بۆ یادکردنەوەی سری سورەیا ئۆندەر دانرا، وێنەی ئۆندەر لەسەر مێزەکە دانرا و بە گوڵ ڕازێنرایەوە و مۆم لە دەوری وێنەکە داگیرسێنرا.
پاش خولەکێک ڕێز بۆ یادی شەهیدان، عوسمان کاپان قسەی کرد و سری سورەیا ئۆندەری بیرهێنایەوە.
پاشان کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی دواین دەستی پێ کرد. پاشان بەناوی تەڤگەری ژنانی کوردەوە زەکیە نورحەق وتەیەکی پێشکەش کرد.
هاوسەرۆکی کۆن_مەد کەرەم گۆک قسەی کرد و سری سورەیا ئۆندەری بیرهێنایەوە.
لە کۆنگرەکەدا خەباتی ساڵێکی فیدراسیۆنەکە هەڵسەنگێندرا.
بە دەنگی پێکهاتەکانی فیدراسیۆنەکە ئەم بڕیارانە دران:
١- ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە ناوەندی خەباتمان و تێکۆشانمان بێ پچڕان بەردەوام دەبێت تا ئازادی جەستەیی بەدی دێت.
٢ - هەموو ئەنجومەن و کۆمۆنەکانمان بەگوێرەی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنانی ڕێبەر ئاپۆ خەباتی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ئەنجام دەدەن.
٣- فیدراسیۆنی فەجەدەکە_کاوە پێشەنگایەتی دەکات لە ناساندنی پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەو شارانەی کە ئەنجومەن و کۆمۆن و پێکهاتەکانی دیکەی تێدایە.
٤ - دژی کۆمەڵکوژی ژنان، دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکارییەکی پیاوسالاری تێدەکۆشین.
٥- جەختکردنەوە لەسەر خەباتی کۆمۆنەیی و بەدواداچوون بۆ بە فەرمیکردنی دامەزراوەکان و بەدەستهێنانی ستاتۆی یاسایی و هەوڵدان بۆ زیادکردنی ئەندام.
٦ – خەبات بۆ پێشخستنی زمانی کوردی، قسەکردن بە زمانی کوردی لە دامەزراوەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوە بە زمانی کوردی وەک بنەما وەربگیرێت. هاندان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان لەسەر مێژوو و زمان و ئەدەبی کوردی.
٧- بەهێزکردنی خەباتە پەروەردەییەکان لە هەرێمەکە و هەوڵ بۆ ئەنجامدانی دوو خولی پەروەردەیی لەناو فیدراسیۆندا.
٨- پاڵپشتیکردنی یانە وەرزشییەکانی سەر بە فیدراسیۆنەکە، هاندانی منداڵان و گەنجان بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە وەرزشییەکان. بەهێزکردنی نوێنەرایەتی گەنجان.
٩- پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلەکەمان بۆ ستاتۆ و ئازادی لە ڕۆژئاوا، خاوەنداری لە هەوڵەکانیان لە ئەوروپا.
١٠- خاوەنداری لە تێکۆشانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیدانەکردنی کردەوە فاشیستییەکانی ڕژێمی ئێران، بەتایبەتی لەسێدارەدان و هەموو چەوساندنەوەیەک.
١١- خاوەنداری لە تێکۆشانی گەلی ئێزیدیمان لە شەنگال، لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان.
١٢- کارەکانی فیدراسیۆن و ئەنجومەنەکان لەسەر بنەمای پڕۆژە ئەنجام بدرێن، هەوڵبدرێت بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆنێک لەپێناو بەڕێوەبردنی خەباتی پرۆژەکانی نێو فیدراسیۆنەکە.
محەمەد چۆپان و کەریمە بارچین وەک هاوسەرۆکانی نوێی فەجەدەکە_کاوە هەڵبژێردران. لە کۆنگرەکەدا ئیدارەیەک لە ٩ کەس پێکهێنرا.
کۆنگرەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.