ئەندامی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئوندەر، دوێنێ گیانی لە دەستدا. لە دوای گیان لە دەستدانی ئوندەر، زۆرێک لە ڕۆشنبیران، نوسەر، ڕۆژنامەنووس، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان پەیامیان بڵاوکردەوە.
هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ئەحمەد تورک کە لە شوێنی ئەو قەیوم سەپێنرا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی لەسەر پەڕەی فەرمی دیجیتاڵ میدیای خۆی گوتی: "گیان لە دەستدانی سری سورەیا ئوندەری هێژا، لە دەستدانێکی مەزنە. لە ئاشتی تاوەکو خوشک-برایەتی و دۆستایەتی، چ شتێکی جوان هەبووبێ خۆی بۆفیدای دەکرد. زۆر سەختە پڕکردنەوەی شوێنی ئەو، کەسێکمان لەدەست نەدەدا، زۆر کەسمان لەدەست دەدا. "بەڵام نەوەکان، بەڵێنی من بێت تاوەکو ئەو ڕۆژەی دەگەین بە یەک ئەم ڕێگەیە بەردەوام دەبێت... بەڵێن بێت."