لە فەرەنسا (FCDK-BF) دامەزرا
فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی باکووری فەرەنسا (FCDK-BF) دامەزرا.
فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی باکووری فەرەنسا (FCDK-BF) دامەزرا.
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆنگرەی کاتی کۆنسەی دیموکراتیکی کوردی فەرەنسا (جەدەکە_فە) و کۆنگرەی دامەزراندنی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی باکووری فەرەنسا (FCDK-BF) ئەنجامدرا. لە پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا کۆڵۆنێڵ فابیان و ئەنجوومەنەکانی باکووری فەرەنسا و ژمارەیەک لە کوردستانیان بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، دیوانی کۆنگرەکە بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردرا. ڕۆژنامەنووس و نووسەر فەردا چەتین وەک قسەکەر بەشداربوو، تیشکی خستەسەر ئەو پرۆسەیەی کە پاش بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستی پێ کرد.
پاشان ڕاپۆرتی خەباتی ساڵێکی جەدەکە_فە خوێنرایەوە.
لە پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا ڤینسینت بۆولیت ڕایگەیاند بەبێ جێبەجێکردنی پرۆژەکەی ڕێبەر ئاپۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی پاریس جینیڤێ جێرجیۆس تیشکی خستەسەر کەمتەرخەمی دەوڵەتی تورک بەرامبەر پرۆسەکە و بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "بڕوام وایە، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ شوێنی خۆی دەگرێت و ژیانی ئازاد دێتەدی. چارەسەر لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی".
پاشان فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی باکووری فەرەنسا (FCDK-BF) بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دامەزێنرا، ئازاد دۆغان و فەوزیە ئەردەمرجی وەک هاوسەرۆکانی (FCDK-BF) هەڵبژێردران.