بە دیمەن

لە ئاراو و بازل پرسە بۆ ئۆندەر دانرا

بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر کە دوێنێ کۆچی دوایی کرد، لە ئاراو و بازل پرسە دانرا.

بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر کە دوێنێ کۆچی دوایی کرد، لە ئاراو و بازل پرسە دانرا.

ئاراو

لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ئاراو بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی محەمەد تونچ و ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین پرسە دانرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆچی دوایی ئۆندەر خوێنرایەوە.

لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە) ڕوکەن دەمیر قسەی کرد، گوتی: "ئێمە هەڤاڵێک و سۆسیالیستێک و خەباتکارێکی ئاشتیمان لەدەستدا. بەڵێن دەدەین خەونی وی بۆ ئاشتی بەدی بهێنین".

سیاسەتمەدار ئەمروڵا بینگول سەرەخۆشی کرد و جەختی کردەوە خەونەکانی ئۆندەر بەدی دەهێنن.

پاشان سینڤزیۆنێک لە قسەکانی سری سورەیا ئۆندەر پیشاندرا.

بازل

لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بازل بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی شێخۆ دیرلیک و ئەنجوومەنی ژنانی ڕوناهی پرسە دانرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە دیلان دیرایەت تاشدەمیر گوتی: "ئەو لە هەمووان باشتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەیشت. بەڕێزەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەمەوە کە لەم ڕێگەیەدا شەهیدبوون".