٨٨ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دێرسیم: مۆم داگیرسا و ڕێپێوانی بێدەنگ بەڕێوەچوو
لە یادی ٨٨ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دێرسیمدا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە کرایەوە و لە دەریاچەی چەتۆ لە ناوەندی شاری دێرسیم بە داگیرساندنی مۆم مەراسیم بەڕێوەچوو.
لە یادی ٨٨ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دێرسیمدا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە کرایەوە و لە دەریاچەی چەتۆ لە ناوەندی شاری دێرسیم بە داگیرساندنی مۆم مەراسیم بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی عەلەوی دیموکراتیک (داد)، ڕێکخراوی پارێزگای دێرسیمی دەم پارتی و پارتی سۆسیالیستی ستەملێکراوان (ئەسەپە) و هەروەها ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەرێکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە لە مەرسیمەکەدا بەشدارییان کرد.
بۆ یادی قوربانیانیه کۆمەڵکوژییەکە مۆم داگیرسا و خێرات دابەشکرا. پاشان، بەشداربووان لە شەقامی هۆنەرەوە دەستیان بە ڕێپێوانی بێدەنگ کرد.
لە چالاکییەکەدا بەڕێزدارییەوە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی دێرسیم کرایەوە و جەخت لەسەر پێویستی یەکڕیزی و یەکێتی و پاراستنی یادەوەرییەکان کرایەوە.