لە هەولێر پرسە بۆ سری سورەیا ئۆندەر بەڕێوەچوو
لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان، پرسە بۆ ئەندامی شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سری سورەیا ئۆندەر دانرا.
لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان، پرسە بۆ ئەندامی شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سری سورەیا ئۆندەر دانرا.
دوێنێ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لەو نەخۆشخانەی کە تێیدا چارەسەری وەردەگرت، کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنەیەوە، وەک شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و ئەوروپا، لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان، پرسەیەک دانرا.
هەریەک لە پارتەکانی حزبی کۆمەڵەی ئێران و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران و چەندین هاوڵاتی بەشداری پرسەکە بوون.
بڕیارە سبەینێش پرسەکە بەردەوام بێت.