بۆ بەڕێکردنی سری سورەیا ئوندەر جەماوەری گەل ڕوو دەکەنە AKM
بە مەبەستی بەشداربوون لە مەڕاسیمی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئوندەر زۆرکەس دەچنە AKM.
بە مەبەستی بەشداربوون لە مەڕاسیمی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئوندەر زۆرکەس دەچنە AKM.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئوندەر لە بەشی چاودێری چڕدا چارەسەر دەکرا، دوێنێ گیانی لە دەستدا. بۆ ئۆندەر لە ناوەندی کەلتووری ئەتاتورک (AKM) لە تەقسیم مەڕاسیمێک ئەنجام دەدرێت. مەڕاسیمەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠دا دەست پێ دەکات. لە گۆڕەپانە هونەری و سیاسییەکان کەسانێکی زۆر روودەکەنە AKM.
مەڕاسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەست پێ دەکات. پاشان سینەفزیۆنێک لەسەر ژیانی سری سورەیا ئوندەر نیشان دەدرێت. کچەکەی جەران ئۆندەر کاندەمیر، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، ئەندامی شاندی ئیمرالی پەروین بوڵدان و سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش لە مەڕاسیمەکەدا قسە دەکەن.
لە دوای مەڕاسیمەکە لە مزگەوتی لەڤەنت باربارۆس نوێژ دەکرێت. سری سورەیا ئوندەر لە گۆڕستانی زینجیرلیکویوی بە خاک دەسپێردرێت.
هەروەها دەم پارتی لە ڕۆژی دووشەممەوە لە ناوەندی خۆپیشاندانی جەمال ڕەشید ڕەی لە ئەستەنبوڵ و لە بارەگای خۆی لە شارەکە و ناوچەکانی دیکەی شارەکان سەردانی پرسەی سەرەخۆشی دەکەن.