لە سێ شارەوە گەل بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوت
لە کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقە و دێرەزۆر کاروانێکی دیکە بەمەبەستی بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگری، بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتن.
لە کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقە و دێرەزۆر کاروانێکی دیکە بەمەبەستی بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگری، بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتن.
لە بەنداوی تشرین بە چالاکی ئێشکگری بەردەوامە بۆ پاراستنی بەنداوەکە و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی.
لە کانتۆنەکانی دێرەزۆر، تەبقە و ڕەقە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەل مەبەستی چالاکی ئێشکگری بە نۆرە بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتن.
کاروانەکانی تەبقە، ڕەقە و دێرەزوور لە شاری مەحمودی لە باکووری ڕۆژئاوای ڕەقە گەشتن بە یەک و پێکەوە بەرەو بەنداوەکە بە ڕێکەوتن.
لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشەکان و خواستی ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چالاکی ئێشکگری دەگرن.
چالاکی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین بە بڕیاردەرییەوە بەردەوامە.