سۆهر: لە ٢٤ کاتژمێردا حەوت کەس کوژراون
سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە ڕووداوی جۆربەجۆر لە سووریا حەوت کەس کوژراون.
سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە ڕووداوی جۆربەجۆر لە سووریا حەوت کەس کوژراون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە ڕووداوی جۆربەجۆر حەوت کەس کوژراون.
سۆهر سەبارەت بە بابەتەکە ڕایگەیاند، لە شاری مارەت مەرسینی ئیدلب کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەستدا و لە کەمپی دێر حەسەنی باکووری ئیدلب ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی گشتیی دیمەشق لە ماڵی خۆی لە لایەن چەکداری نەناسراوە کوژراوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی سۆهر لە گوندی دیابی حومس گروپێکی چەکدار کە نەزانراوە کێن، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیان گولـلەباران کرد و کوشتوویانە. هەروەها زانراوە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە گوندی موختاریی حومس گەنجێکیان کوشتووە.
لە گوندی جەنەتەی لازقیە پیاوێک هاوژینەکەی و کوڕێکی خۆی کوشتووە و تەرمەکانی فڕێداوەتە بیرێکەوە.
سۆهر ئاماژەی بەوەشدا لە شارۆچکەی یەسوعەی دێرەزۆر منداڵێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەستداوە.