ئەمینە بەیرام: سیستەمی شارەوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە گۆڕانکاری بەسەردا نایەت

هاوسەرۆکی شارەوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەمینە بەیرام ئاماژەی بەوەدا گەڕەکەکانیان لە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی شاری حەلەب سوودە وەردەگرن و گوتی: "تێکۆشان و میکانیزمی سیستەمی شارەوانیمان کە پێشتر دامانمەزراندوە ناگۆڕێت و بە بەردەوامە."

گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لەگەڵ پریشکی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕژانە گۆڕەپانەکان. بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ هێرشی گروپە چەتەکانی گرێداری دەوڵەتی تورک لەسەر گەڕەکە، شەڕڤانی یەپەژە-یەپەگە و گەلی گەڕەکە لە بەرانبەر گروپی چەتەکان بەرخۆدانیان کرد و ناوی شێخ مەقسودیان لە مێژوودا نوسی.

گەلی گەڕەکەکە لە لایەک گەڕەکەکەیان لە هێرشی چەتەکان دەپاراست و لایەکی دیکەوە خۆیان بە ڕێکخستن دەکرد. یەکێک لەوانەش شارەوانی گەلی بوو. لەبەر ئەوەی گەڕەکەکە ماوەی زۆر لە لایەن گروپی چەتەکانەوە گەمارۆدرا بوو، شارەوانی گەل لەسەر نۆژەنەکردنەوەی کارە بەپەلەکان بەردەوامبوو.

لە تێکۆشانی شارەوانییدا سەختی دەکێشرا

هاوسەرۆکی شارەوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەمینە بەیرام لەسەر تێکۆشان و کارەکانی شارەوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا شارەوانی لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان وەک دامەزراوەیەک خۆی بە ڕێکخستن کرد و گوتی: "لە تێکۆشانی شارەوانییدا ئاستەنگی زۆر دەکێشرا. دەرفەتەکانی شارەوانی زۆر کەمبوون چونکە تێکۆشان کەم بەڕێوەدەبرا. گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرافیە وەک گەڕەکەکانی حەلەب هەژمار نەدەکرا هەمیشە جیاوازییەک لە نێوان هەر دوو گەڕەکەکە و گەڕەکەکانی حەلەبدا هەبوو."

'گەڕەکەکانمان بە پیشەسازی و بازرگانی دەناسرێت'

ئەمینە بەیرام لەسەر ڕێکەوتنی نێوان هاوسەرۆکانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و حکومەتی دیمەشقدا واژۆکرا گوتی: "لەو ڕێکەوتنەی واژۆکراوە ٥ خاڵیان لەسەر خزمەتگوزاری شارەوانییە. لە چوارچێوەی ئەم خاڵانەدا ئەو بەربەستانەی دانرابوون هەڵگیران. ئامانج لەم هەڵگرتنەش فراوانکردنی زیاتری خاکەکە بوو بۆ ئەوەی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کە بە پیشەسازی و بازرگانییەکانیان ناسراون، بۆ ئەوەی دەرفەتی کار لە پێش گەل بکرێتەوە و بە ئاسوودەیی زیاتر کاربکەن. لەسەر ئەو بنەمایە شارەوانی گشتی حەلەب لەگەڵ شارەوانی گەل بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ گرت."

گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە تایبەتمەندی خۆیان هەیە

هاوسەرۆکی شارەوانی ئەمینە بەیرام لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە خزمەتگوزاری شارەوانی گشتی شاری حەلەب سوود وەردەگرن. تێکۆشان و میکانیزمەکانی شارەوانییەکەمان کە پێشتر دامانەمەزراندوە ناگۆڕێت و بەردەوامە. چونکە تایبەتمەندی خۆی هەیە.