بە دیمەن

٣ شەهیدی بەرخۆدێڕ ڕۆناهی، دلارا و کۆبانی یادیان کرایەوە

لە کۆبانێ یادی ٣ ژنە بەرخۆدێر ڕۆناهی کۆبانێ، دلارا حەڵەب و کۆبانێ کە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون یادیان کرایەوە.

لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢، سێ ژنە بەرخۆدێر ڕۆناهی کۆبانێ، دلارا حەڵەب و کۆبانێ، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.

ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ، یادی هەر ٣ ژنە بەرخۆدێر ڕۆناهی کۆبانێ، دلارا حەڵەب و کۆبانێ لە ٣ هەمێن ساڵی شەهیدبوونیاندا کرایەوە.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا وێنەی شەهیدان بەرز کرایەوە. هەروەها بەشداربووانی مەراسیمەکە گوڵیان لەسەر گۆڕی شەهیدان دانا،

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش دەستی پێکرد. بێریڤان ئیسماعیل هاوسەرۆکی پەیەدە هەر ٣ شەهیدی بە بیر هێنایەوە و ڕایگەیاند، هەمیشە شوێنکەوتووی شەهیدانین. بەسایەی هەوڵی شەهیدانمانەوە، ئازادیمان بەدەست هێنا، ئێمەش وەک ژن، هەمیشە ڕێبازی شەهیدان بەردەوام دەکەین و بەرەنگاری هێرشە داگیرکاریەکان و دەسەڵاتداران دەبینەوە."

پاشان هەڵبەستێک لەلایەن وەحید موسلیم ئەندامی هێزی خۆپاراستنی شاری کۆبانێ خوێندرایەوە.

دواتر مەراسیمی یادکردنەوەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهیدان نامرن" کۆتایی هات.