هەپەگە: هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە

سوپای داگیرکەری تورک ٣٦٠ جار لە ئاسمان و زەوینەوە هەریمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کرد. هەروەها هێزەکانی گەریلا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە ودوورهاوێژێک و درۆنێک لەناو بران.

دەقی بەیاننامەکەی ناوەندی راگەیاندی و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

ڕۆژی ١٨ی نیسان تونێلەکانی بەرخۆدانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیە لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرا.

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

ڕۆژی ١٨ی نیسان، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەڕێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، جارێک لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس، تۆپ و دوورهاوێژ؛

ڕۆژانی ١٨و ١٩ی نیسان، گۆڕەپانی لولان لە هەڕێمی خاکورک ٥ جار، گۆڕەپانەکانی زێوکە، گەرگاشە، سپیندار، مژێ و دێرەشە لە هەرێمی گارێ ١١٥ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ و بێشیلی لە هەڕێمی مەتینا ١٤جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیە و شاخی بەهار لە هەڕێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ ٢٢٤ جار؛ بە گشتی ٣٥٨ جار گۆڕەپانەکان بە چەکی قورس، تۆپ و دوورهاوێژ بوردومان کراون.

چالاکییەکانی وڵامدانەوەی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

لە ١٨ی نیسان کاتژمێر ١٣:٥٨، دوورهاوێژێک کە تونێل و پێگەکانی ئێمەی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ کە دەکەوێتە هەڕێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان دەکرد، لەلایەن یەکینەی شەهید ئاخین موشەوە بە ڕێگەی درۆنەوە لێدرا و تەقێنرایەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وەڵامی هێرشە چڕەکانی سوپای داگیرکەری تورکدا ئەنجامدرا.

هەروەها لە ١٩ی نیسان کاتژمێر ١٠:٥٨ لە کاتێکدا کە داگیرکەران هێرشیان کردە سەر تونێلەکانی بەرخۆدان گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی چالاکی ئەنجامدرا."