سوپای داگیرکەری تورک هێرش دەکات، گەریلا بەرگری لە خۆی دەکات
سوپای داگیرکەری تورک ٥٤٥ جار لە زەمین و ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. هێزەکانی گەریلاش دژی هێرشەکانی داگیرکەران، چالاکییان ئەنجامدا.
سوپای داگیرکەری تورک ٥٤٥ جار لە زەمین و ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. هێزەکانی گەریلاش دژی هێرشەکانی داگیرکەران، چالاکییان ئەنجامدا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و وەڵامی هێزەکانی گەریلا بەرامبەر هێرشەکان، ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:
"هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:
٩ ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی جاریک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانکران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی:
٨ و ١٠ ی ئایار لە هەرێمی دەشتی کافیەی گارە ١ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار، بەگشتی ٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن:
٧ و ٨ و ٩ ی ئایار، گۆڕەپانەانی بەرخۆدانی سنین و لۆلان لە هەرێمی خواکوڕک ٢٦ جار؛ گۆڕەپانەکانی گرگەشێ و دێڕەشە و مژێ و دەشتی کافیە و هەفتەباغ و چیای ڕەشید و چیای سیسەر و زێڤکێ و چیای کون لە هەرێمی گارە ٨٥ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا و بێشیلی لە هەرێمی مەتینا ٨٩ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی و چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣٤١ جار، بەگشتی ٥٤١ جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن، تۆپبارانکران.
دەستوەردانی هێزەکانمان بەرامبەر هێرشەکان:
٧ ی ئایار ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەکانی ئاخین موش بە درۆنی کامیکاز گورزیان لە چەند ئامانجێک وەشاند کە سەرقاڵی هێرشکردن بوون.
٨ ی ئایار کاتژمێر ٩:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەکانی ئاخین موش بە درۆنی کامیکاز گورزیان لە چەند ئامانجێک وەشاند کە سەرقاڵی هێرشکردن بوون بۆ سەر تونێلەکانمان و زیان لە زرێپۆشێک درا.
٨ ی ئایار کاتژمێر ١١:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، درۆنێک کە بۆ هێرشکردنە سەر تونێلەکانمان نێردرابوو، بە چەکی فەردی خرایە خوارەوە.
٨ ی ئایار کاتژمێر ١٨:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەڵێ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەکانی ئاخین موش بە درۆنی کامیکاز گورزیان لە چەند ئامانجێک وەشاند کە سەرقاڵی هێرشکردن بوون.
٩ ی ئایار کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەکانی ئاخین موش بە درۆنی کامیکاز گورزیان لە چەند ئامانجێک وەشاند کە سەرقاڵی هێرشکردن بوون.