ماڵپەڕی گۆڤاری ژیانەوە کرایەوە

لە هەنگاوێکدا بۆ بە دیجیتاڵکردنی گۆڤاری 'ژیانەوە' ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی گۆڤارەکە لە دیجیتاڵ میدیادا کرایەوە.

گۆڤاری ژیانەوە

گۆڤاری 'ژیانەوە' گۆڤارێکی وەرزییە و بە شێوەزاری کورمانجی ناوەڕاست (سۆرانی) بڵاودەکرێتەوە. گۆڤارەکە تا ئێستا دوو ژمارەی لێ چاپ و بڵاوکراوەتەوە و لە کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بەردەستن.

لە گۆڤارەکەدا بابەتی فیکری، تیۆری و شرۆڤەی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی بڵاو دەکرێتەوە و زیاتر قەڵەمی گەنج تێیدا دەنووسێت.

بۆ برەودان بە گۆڤارەکە لەسەر دیجیتاڵ میدیا ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی بە ناوی گۆڤاری ژیانەوە کرایەوە و خوێنەران دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن.