بە دیمەن

لە جنێڤ یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە

لە شاری جنێڤی سویسرا بە چالاکییەک یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە.

لە مەراسیمی یادکرنەوەی سری سورەیا ئۆندەر کە لە لایەن کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)ەوە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک ئەنجامدار، کەسوکاری شەهیدان، ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی جنێڤ و نوێنەرانی کۆماو ئامادەبوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان و سری سورەیا ئۆندەر دەستیپێکرد، دواتر لەسەر ناوی دەستپێشخەری ژنانی سەما یوجە سونگوڵ ئاسلان قسەکرا و تێیدا دەستنیشان کرا ئۆندەر بۆ ئافراندنی ئاشتی هەوڵێکی مەزنی دا و مێراتێک لە تێکۆشانی لە دوای خۆیەوە جێهێشت.

دواتر وتەبێژی کۆماوی سویسرا، ئیبراهیم یوکسەل سەرنجی خستەسەر هەوڵەکانی ئۆندەر لە پێناو ئاشتییدا. هەروەها ئاماژەی بە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە کرد و جەختیکردەوە لەوەی هەنگاوێکە بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا.

لە کۆتاییدا سینەڤیزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی ئۆندەر نیشاندرا و مەراسیمەکە بە گوتنەوەی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتای هات.